پۆرترەکان بنوسە تۆماربکە

زیلان ڕۆحێکی فیدایی لە جەستەی خوداوەندێک

Portreler
حوزەیران 28 / 2016


 

 
شەهریبان ئاسلان/ ژنها
 
مالاتیا – زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان، لە ٣٠ حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ لە شاری دێرسم بەرامبەر بە داگیرکەری چالاکیەکی فیدایی ئەنجامدا، تا ئێستاش زیلان لەسەر زاری ژنانەوە وەک دروشمی بەرخۆدان ماوە، بەو چالاکیەشی بوو بە سمبۆلی بەرخۆدان بۆ ژنانی کورد و لە جیهان دەنگی دایەوە.
 
زەینەب کناجی (زیلان) لە دایک بووی ١٠ی ئابی ١٩٧١ ی گوندی "ئەلمالی" شاری مالاتیایە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو دەکات، زیلان دوای دەرچوونی لە کۆلێژی ڕاوێژکاری پزیشکی لە "زانکۆی ئینۆنو" لە مالاتیا پەیوەندی دەکات بە تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد، زیلان لە کاتی خوێندنی زانکۆدا دەست دەکات بە خەبارتی سیاسی و لە ساڵی ١٩٩٤دا ماوەی ساڵێک لە شاری ئەدەنا خەباتی سیاسی لەناو جەماوەر بەڕێوەدەبات، زیلان بۆ ئەو ساڵە دەڵێت: "لەبەر ئەوەی پەروەردەیەکی زۆر باشم نەبینی بوو، لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی سەروش هاوکاریەکی تێر و تەسەلم نەکرا، ئەمانەش هۆکارێکن بۆ بێ کاریگەر کردنی مرۆڤ لەناو کۆمەڵگەدا، هەرچەند ئامانجی من ئەوە بوو لەناو گەلدا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنم لە هەموو بوارێکەوە، بەڵام نەمتوانی وەک ئەوەی دەمەویست بگەم بەو سەرکەوتنە."
 
پاشان لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری دێرسمی باکوری کوردستان پەیوەندی دەکات بە ڕیزی گەریلا، برای زیلان، یەکێک لە هۆکارەکانی بەشدارار بوونی بۆ ناو گەریلا وەک تۆڵەسەندەوەیەک باس دەکات لەبەرامبەر فشارەکانی دەوڵەت، هاوکات لە ساڵی ١٩٩٣ لە ساسۆن و ئێلهـ چەند کەسێک لە کەسوکارەکانی لەلایە بە کرێگیراوانەوە دەکورژێن و تەرمەکانیشیان نادرێنەوە. زیلان دوای ئەوەی ساڵێک لە ناو ریزی گەریلا دەمێنێتەوە، لە ٣٠-٦-١٩٩٦دا لە ناو ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا لە دێرسم چالاکی فیدایی ئەنجام دەدات، چالاکیەکەی زیلان لە جیهان دەنگی دایەوە.
 
زیلان بۆ چالاکیەکەی دەڵێت: "بۆ گەلەکەم ئەم چالاکیە ئەنجام دەدەم، بۆ پێکهێنانی چالاکیەکەم هێز و مۆڕاڵ لە گەلەکەم دەگرم ، بەو شێوەیە ڕووبەڕووی دوژمنانان دەبمەوە، لەسەر بنەماکانی پەیوەست بوونم بە پارتەکەمان (پەکەکە)، ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێبازانم کە لە شاخەکان تێدەکۆشن، ئەو چالاکیەم ئەنجام دەدەم، دەمەوێت ببم بە سمبۆلی بەرخۆدانی ژنانی کورد، دەمەوێت دەنگی من بگات بە هەموو جیهان، بەسە ئیتر ببیسن و چیتر چاو لە ئاست مافەکانمان نەپۆشن."
 
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە بۆ زیلان دەڵێت: "زیلان مانیەستۆی ئازادیە، زیلان بانگەوازیە بۆ ئازادی گەلان. زیلان تێکۆشانی ئازادی ژنان و بیردۆزی رزگاری ژنانی هێنایە لای یەکتر و بووە سەرچاوەی تێکۆشانێکی بەهێزتر."
 
دوای ٢٠ ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر چالاکیەکەی، برای زیلان بە شانازیەوە باسی خوشکەکەی دەکات.
 
"هەرچەند بچوک بوو، بەڵام خاوەن تایبەتمەندی بەرپرسیارێتی بوو"
 
‌حەسەن، برا بچوکەکەی زیلان بەو شێوەیە باسی لە بیرەوەریەکانی خوشکەکەی کرد: "هەر لەمنداڵیەوە کەسایەتیەکی بێ وێنە بوو، جیاواز بوو لە ڕووانین و خاوەن ڕۆحێکی بە بەرپرسیاری بوو، بچوکترین ئەندامی خێزانەکەمان بوو، لە ڕووی هەست و هزر دا وەک کەسێکی گەروەتر جموجۆڵی دەکرد، یەکێک لە تایبەتمەندیەکانیشی زۆر حەزی لە پاکو خاوێنی بوو. دوای ئەوەی من وەک مامۆستا چووم بۆ سێواس، زیلان و برایەکیترم هێنا بۆ لای خۆم، ئەو کات زیلان لە پۆلی سێیەم دەیخوێند، نمونەی ناو پۆل و تەنانەت ناو خوێندگەش بوو. ئەو کات وەرگرتنی خوێندکار لە وەرگرتن لەو زانکۆیانەدا ئاسان نەبوو، بەڵام ئەو خوێندکارێکی زیرەک بوو، ژیر و بە توانا بوو."
 
حەسەن ئاماژەی بەوەشدا دوای چالاکیەکەی زیلان خوشکێکیان لە دەرەوەی وڵات داوای وێنەکانی کردوە، بەڵام پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و هەرچی وێنەی زیلان هەیە هەموویان دەستبەسەر کردوە.
 
حەسەن سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەش کە زیلان لە کاتی خوێندنی زانکۆدا ئاشنای جیهانی سیاسەت بووە، ناوبراو وتیشی: "کاتێک لە ساڵی ١٩٩٣دا خزمێکمان شەهید بوو، تەرمەکەشیان نەداینەوە، ئەوەش کاری زۆری لەسەر زیلان دانا، ئەو کاتە جاری یەکەم بینیم زیلان دانیشتوە و دەگریت، دوای ئەو ڕووداوە زیلان بڕیاری دا بێدەنگ نەبێت."
 
حەسەن کناجی، لە کۆتایشدا رایگەیاند: دوای ئەوەی زیلان هەڵسا بەو چالاکیە، هێزەکانی دەوڵەت فشاری زۆریان خستە سەر گوندنشینانی گوندەکەمان، بەتایبەتیش خێزانەکەمان، هێندەیان لە زاواکەمان دابوو، گوندنشینان نەیاندەوێرا سڵاوی لێبکەن."
 
(ش ب)