ڕێکخراوە ناودارەکانی ژنان بنوسە تۆماربکە

پرسەکانی ژنان لە كەركوك

Kadının Kaleminden
ئەیلول 07 / 2016



 
ئافرتان لە شاری كەركوك هەر وەكو ئافرەتانی تری باشوری كوردستان رووبەروی چەندین كێشە و گرفت دەبنە و لە رووی دەروونی و كومەڵایەتی و ئابوری‌و هتد... هەمووشی دەگەرێتەوە بۆ ناسەقامگیری باری ئاسایش و ئاڵوزی بارودوخی سیاسی لە شارەكە. یەكێك لەو كێشانەی كە ئافرەت رووبەروی دەبنەوە توندوتیژی لە بواری جەستەیی، دەرونی، سیاسی، كومەڵایەتی، پەروەردەیی و ئابوریە.
 
بابەتێكی دیكەی ئەم شارە زیاد بوونی رێژەی تەڵاقە كە گرفتێكی ئاڵوز و برینێكی قوڵی كومەڵایەتیە. لە هەر حاڵەتێكی جیابونەوەی هاوسەرانی خاوەن منداڵیش ئەوە بێگومان سەرەكیترین قوربانی ئەو حاڵەتانەیە. هەروەها زیادبونی رێژەی بێوەژن بە هوێ شەڕ و تیرۆركردن، لەكاتێكدا كومەڵگای ئێمە ئافرەتی بێوەژن و تەڵاقدراوی روبەرووی دەیان كوسپ و تەگەرە كردوەتەوە و بە تەواوی ژیانیان لێ تاڵ كراوە. كۆمەڵناسان گرفتی ئابوری و قەیرانی كۆمەڵایەتی و هاوسەرگیری لە تەمەنی نەشیاودا بە هۆكاری سەرەكی زیادبونی رێژەی جیابونەوەی هاوسەران دادەنێن. زیادبونی خیانەتی هاوسەری وخراپی باری ئابوری، زۆربوونی هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا و زۆربوونی بە كار هێنانی تەكنۆلۆژی بە شێوازێكی هەڵە هۆكارگەلێكن كە لە سەر قووڵ بوونی ئاستی ئاڵوزی كۆمەڵایەتی و بەتایبەت ژنان كاریگەری دادەنێ.
 
فرە ژنی یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی تێكدانی خێزان، زیادبوونی رێژەی فرەژنی دەگەرێتەوە بۆ ئەو بارودۆخە سیاسیە ئالوزەی كە ئێراق بە گشتی و كەركوك بە تایبەتی پێیدا تێدەپەرێت، كە بوتە هۆی شەر و كوشتار و تیرور لە گەڵ كۆچكردنی لاوان بۆ دەرەوەی وڵات. لە هەمان كاتدا كۆچكردنی زۆربەی ئەو هاوڵاتیە عەرەبانەی كە لە دەوروبەری كەركوك و شارەكانی تری ئێراقەوە بە هۆی شەری داعش رویان كردوتەوە شارەكە و بە بێ بەرامبەر كچەكانیان لە بەر خراپی باری ئابوری پێشكەش بە پیاوانی خێزاندار دەكەن بووتە هۆكار‌و تابلۆیەكی ترسناكی تری  فرەژنی لەم شارەدا.
 
ئەم قەیرانانە بونەتە هۆی ئەوەی توندوتیژیەكانی دژ بە ئافرەت تەواو نەبێت، دەتوانین بڵێین كە لە تەواوی بوارەكانی ژیاندا ئافرەت زوڵمی لێكراوە، هەمیشە بە بیانوی ئاین،  یاسا و دابونەریت چەوساوەتەوە. ئافرەت ناتوانێ خوێ بۆ خوێ بێت، وەكوو خوێ بژیت، هەر بۆیە دەبێتە كەسێكی حەز كوژراو، كوێلە و شوێن كەوتوو. بۆ نموونە داخوازێكی بچووكی رۆژانەی ژن كە رەنگە دیاریكردنی ئەندازە و شێوازی جل و بەرگ بێت، ئەگەر ناتوانێ بۆخوێ دیاری بكات ئەوە لە بەر چاو نەگرتنی كەسایەتی ژنە، هەروەها دڵ پیسی پیاو ‌و رێگە گرتن لە چونە دەرەوە لە ماڵ، ئەوە نیشان دەدەن كە پیاوانی ئێمە ژن تەنها وەك ئامێرێكە بۆ كاری ناو ماڵ‌و وەكوو بوكە شوشەیەك بۆ ئارەزوكانی پیاو سەیری دەكەن و بە خاوەن كەسایەتی نازانن. ئەگەر لە روی یاساشەوە باسی بكەین دیسان ئافرەت زوڵمی لێكراوە چونكە یاسای ئێراق بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ مافەكانی ئافرەت نیە، ئەمەش وای لە پیاوان كردووە كە زیاتر ئافرەتان بچەوسێننەوە. هەر بۆیە شكاندنی زنجیرەی ئەو یاساو دابونەریتە پێویستی بە هەوڵ‌و خەباتی ئەو كەسانە هەیە كە لە بەرامبەر مرۆڤبون‌و بەرەوپێش چونی كۆمەڵگادا هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەن.
 
ژنی ئێمە هێشتا هەستیان بە ئازارەكانیان نەكردوە و ناوێرن باسیان لێوە بكەن. ئەوەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەوان بە جۆرێك لەسەر نا هەقیقەتەكانی ژیان‌و پێوانەكانی كۆمەڵگای پیاوسالاری راهاتون‌و هەست بەو زوڵم و ناعەدالەتیە ناكەن كە لە سەریانە.
 
بۆ رزگاركردنی ئافرەت لەو رەوشە خراپە هەر وەكو بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: "پێویستە ژن بتوانێ لەم دۆخە ئاڵۆزە كە وەكو كاڵای تایبەت بە كار دەهێنرێت، خۆی رزگار بكات، دەبێ لە بوارەكانی هەڵوێستی ئازادی، هوشمەندی و رەوشتی ئازادی و رێكخستن لە سەر ئاستی نەتەوەیی خۆیان بگەیەننە ئەو ڕەوشەی كە بە بەرژەوەندی گشتیەكانی كومەڵگا ناوی دەبەین". بێگومان ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و تێكۆشانی ژنان لە بواری فكری و خۆ پەروەردە كردن هەیە.
 
بۆیە پێوستە ژنان لە هەمو بوارێكەوە خۆیان بە ئەستاتیك و ئەتیك ئاراستە بكەن، واتا ئافرەتان چۆن گرینگی دەدەن بە جوانی روخساریان، دوو ئەوەندەش پێویستە گرینگی بدەن بە جوان كردنی فیكری خویان لە بواری فەلسەفی و هاوكات بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی روشنبیریان. هەر وەك بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: "ئەگەر ژنێك لە هەموو رویەكەوە جوان و بە پلان بێت ئەوە باوەڕ دەكەم كە دەتوانێ هەموو پیاوێك بخاتە سەر هێڵی راست و بیگوڕێ".
س: گۆڤاری تروسکە