ژن ناوه‌ندی ژیانه نه‌ک ئامێری ده‌ستدرێژی
Kadının Kaleminden
ئه‌وین زیلان
به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی كه به ناوی تێكۆشانی كوردیه‌وه به سه‌دان ساڵه واده‌زانن خه‌بات ده‌كه‌ن، هێشتا ئه‌قڵیان له چوارچێوه‌ی جه‌سته‌ی ژن و له ناو پێخه‌فدا تێپه‌ر نه‌بووه. مرۆڤ كه سه‌یری مێژووی كورد له 200 ساڵی رابردوو ده‌كات، باش تێده‌گات كه بۆچی نه‌مانتوانیوه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بخه‌ین، چون ئه‌و تێكۆشانه نه‌بوو به تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیخوازی مرۆڤ كه ژن بتوانێ تێدا ئه‌ركی پێشهنگاتی خۆی ببینێ. پیاوی كورد كه به سه‌دان ساڵه كوێله و چه‌وساوه‌ی ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره و ته‌نانه‌ت مسقاڵێك هێزی تێدا نه‌ماوه كه خاك و وڵاته‌كه‌ی بپارێزی، هه‌موو ئه‌و لاوازی و كه‌موكورتیانه ده‌یه‌وێت له جه‌سته‌ی ژن‌دا و به ناوی ناموس قه‌ره‌بووی بكاته‌وه. نه‌یتوانی به ده‌سه‌ڵاتداران، به سه‌ر ژن‌دا زاڵ بوو، هه‌موو تێروانین و فكراندنی پیاو به‌رامبه‌ر به ژن له جه‌سته‌یدا و له ناو گه‌ڵیدا ته‌واو ده‌بێت به‌داخه‌وه. ئه‌وانه‌ی كه به ناو پێشمه‌رگه‌ی حدكان و ناوی پێشمه‌رگایه‌تیشیان ره‌ش و چه‌په‌ڵ كردوه، به به‌كار هێنانی وشه‌ی "هه‌ڤاڵی بێ گون" ئه‌و په‌ڕی بێرێزی و دواكه‌وتوویی خۆیان به‌رامبه‌ر به ژن نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته رهگهزپارێزه كه هه‌م پیرۆز بوونی رۆح و هه‌ستی ژن و هه‌م جه‌سته‌ی كه ناوه‌ندی زایین و ژیانه، به پێچه‌وانه كردیان به ناوه‌ندی سێكس و وه‌كو كاڵایه‌كی بێ كه‌ڵكیان لێ‌كرد. ئه‌قڵیه‌تێك كه واده‌زانێ ئه‌گه‌ر شه‌و كه خه‌وت ژنی له گه‌ڵ نه‌بوو، ئیتر ژیان نابێت، ئه‌وه له سه‌دا سه‌د ئاستی دواكه‌وتوویی، ده‌سه‌ڵاتداری جه‌سته‌یی، بێ ئه‌خلاقی به‌رامبه‌ر به‌م نرخی دایك ــ ژن، ره‌گه‌زپارێزی و فێڵبازی ئه‌و پیاوه نیشانده‌دات. كه‌سایه‌تێكی وه‌هاش ناتوانێ ببێته پێشه‌نگ بۆ كۆمه‌ڵگا. جگەلە رێبه‌ر ئاپۆ نه‌بێت كه‌س نه‌بوو كه باس له ئازادی فكری و جه‌سته‌یی ژن بكات. جارێكی تر ژنی كرد به ناوه‌ندی ژیان و واتای پێ به‌خشی. بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ك ته‌نیا جێگای شه‌رمه‌زاریه، به‌ڵكو پێویسته كاردانه‌وه توندی لێ بكه‌وێته‌وه. هه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه ئه‌و كه‌سه بێرێزانه به‌وشێوه بێ ئه‌ده‌بانه ناویان دێنن نه‌بوونا، ئێستا ئه‌وان به‌م ئاسانیه نه‌یانده‌توانی باسی ژیانیش بكه‌ن، چ بگات به ژن و... . ئه‌وانه‌ی كه په‌پووله ئاسا جه‌سته‌ی خۆیان له ئاگر ده‌ده‌ن تا ببن به رۆناكی ژیانی ژنان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی، جه‌سته‌یان نه‌كرد به ناوه‌ندی ده‌ستدرێژی و بێڕێزی. ئه‌وان له راستیدا بهكارهتی رۆحیان پاراست و بوون به‌خاوه‌نی فكرێكی ئازاد، بۆیه له بواری جه‌سته‌شه‌وه ئازاد بوون، نه‌بوون به ئامێری ناپیاوانی وه‌كو ناپێشمهرگهكانی حدكا و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ن. ئه‌قڵیه‌تێكی وه‌ها ره‌گه‌زپارێز و نێر ناوه‌ند به ئێمەی ژنان ده‌سه‌لمێنێت كه چه‌نده خه‌باتێكی دژوارمان له پێشه، چۆن هه‌ر ئه‌و پیاوانه ده‌ستپه‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ژنانن، كه واته بوون به خاوه‌ن فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی راست له ژیاندایه كه ده‌توانێ رێگر بێت به‌رامبه‌ر به‌م ئه‌قڵیه‌ته دواكه‌وتوو و دژ به‌ژنه. هه‌موو ژنانی كورد و جگەلە كورد پێویسته به‌رامبه‌ر به‌م ره‌نگه هه‌ڵوێستانه بێده‌نگ نه‌مێنن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن. منیش لێره‌دا جارێكی دیكه ئه‌و هه‌ڵوێسته بێ نرخ و بێ ئه‌ده‌بانه به‌رامبه‌ر به ژن ئیدانه و ریسوا ده‌كه‌م و بۆ توڵهكردن له‌م ئه‌قڵیه‌ته دواكه‌وتووه ئاستی خه‌باتی ئازادیخوازی ژنان ده‌گه‌ینینه لووتكه و به‌بێ وچان په‌ره به خه‌باتی ئازادیخوازی ژنان ده‌ده‌ین.