"من دایکی ١٥ کچە گەریلای شەهیدم"
Portreler
فیلیز زیرەک/ژنها
ئەدەنا- دایکی پەریخان پارلاک( بێریڤان سامسور) کە ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ ١٥ لە هەڤاڵانی لە ناوچەی خزان گیانیان لە دەستدا بوو، دەڵێت کە ئەو دایکی ١٥ کچی شهیدە و بۆ بەرەوام کردنی ڕێبازی کچەکەی و هەموو هەڤاڵانی دەژیت.
لە ٢٤-٣- ٢٠١٢لە نزیک گوندی ئۆلەکی سەر بەناوچەی گارزانی هەرێمی بەدلیس، لە شەڕ وپێکدادانێکی سەختدا لەگەڵ سوپای دەوڵەتی تورکدا لەیلا ئاڵتون( ئارژین گارزان) ئەندامی کۆنسەی سەربازی یەکینەکانی ژنانی ئازاد (یەژا-ستار) و فەماندەی ناوچەی گارزان-ی گەریلاکان و ١٤ لە هەڤاڵانی گیانیان لە دەستدا، یەکێکیش لەو گەریلایانای کە لەو شەڕە سەختەدا گیانی بەختکرد، پەریخان پارلاک(بێریڤان سامسور) دەبێت، زەیبنەب پارلاک، دایکی ئەم گەریلا شەهیدە سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی کچەکەی بۆ ئاژانسەکەمان دوا و وتی: "گۆڕی کچەکم بۆ من یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئەو بەردەوام بکەم بەردەوام دەچمە سەر گۆڕەکەی."
زەینەب پارلاک وتی: "کچەکەم لە ١٩یەمین بەهاری تەمەنی دابوو کە ڕووی کردە شاخ، هەتا لە ژیاندا مابم ڕێبازی پیرۆزی ئەوە لەیاد ناکەم، چونکە کچەکەم بۆ بەدەست خستنی مافەکانی گەلێکی ژێر دەست و مافخوراو دەستی بە تێکۆشان کرد و لە پێناو تێکۆشانی خاک و نیشتیمان گیانی بەختکرد، کاتێک ئەو ١٥ گەریلا ژنە شەهید بوون، لە ناخەوە هەستم بە ئازارێکی قوڵی هەزاران ساڵ دەکرد، هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان کچەکەم و ئەو ١٤ هەڤالەی تر چونکە ئەوان لەپێناو یەک ئامانج و لە سەر یەک خاک خوێنی خۆیان ڕشت."
زەینەب ئاماژەی بە سەرەتای ژیانی کچەکەی کرد کە لەپێناو چی و بۆچی بڕیارێکی بەوشێوەی داوە، دایە زەینەب بەو شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "کچەکەم لە ئەدەنا چاوی بە دونیا هەڵێنا، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە ئەدەنا تەواو کرد، دواتر چوو بۆ زانکۆی یوزونجو لە بەشی ژمێریاری دەیخوێند، لە خوێندندا زۆر سەرکەوتوو بوو، پەریخان هەمیشە هەوڵی دەدا کێشەکان بە گفتوگۆ و ڕاوێژ چارەسەر بکات، هەرکەس حسابێکی تایبەتی بۆ پەریخان دەکرد، ڕێزیان لێدەگرت، چونکە هەمیشە ڕووخۆش بوو هەرکەس خۆشیان */دەویست."
زەینەب پارلاک وتیشی: "پەریخان لە کاتی خوێندندا بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ئاشنا دەبێت و کاتێک لە ساڵی ١٩٩٩دا ڕێبەر ئاپۆ-یان بە دیلگرت هێنایانەوە بۆ تورکیا، بڕیاریدا بچێتە ڕیزی گەریلاو ئەو کات خوێندنەوەی قوڵی هەبوو بۆ ئایندەی گەلەکەی،بۆیە دەیوت؛ تێکۆشان بەو شێوەیە ناکرێت، هەر شت کردارە، چونکە ئەو زۆر چالاک بوو لە کاری سیاسی و ڕێکخستنیدا."
"رۆژێک پەریخان هاتەوە ماڵ و پێی وتم؛ ئاگاداری خۆت و ماڵ و تەندروستی خۆت بە، دوای ئەوە نەم دیتەوە، بەڵام هەمیشە هەواڵی ئەو دەگرت کە تەندروستی باشە و تا ١٣ ساڵ تێکۆشان لە شاخە سەرکەشەکان، تا لە ساڵی ٢٠١٢ دا دوژمن گەمارۆیان دەدات و دوای چەندین ڕۆژ شەڕکردن لە ناو بەفر و سەرما سەختەکەی گارزان لە ئەنجامدا لە گەڵ ١٤ لە هەڤاڵانی شەهید دەبێت."
دایە زەینەب لە تەلەفزیۆن هەواڵی شەهید بوونی کچەکەی دەبیسێت، و بە دڵێکی سوتاو چاوێکی پڕ نەسرین و بەپێداگریەوە باسی ئەو کاتەی بۆ کردین: "کاتێک پێشکەشکاری (ڕۆژتیڤی) وتی ١٥ هەڤاڵی ژن لە گارزان شەهید بوونە، وەک خەنجەرێک لە جەرگم کەوێت و بەهێواشی دەچوو بە قوڵاییدا، بینیم ناوی هەڤاڵانی خوێندەوە، کەلەناویاندا پەریخان-یش هەبوو، هەرچەند بۆ من هیچ جیاوازیەکیان نەبوو، بەس ئەوەندەم بینی ناوەکان دەخوێنێتەوە منیش لە شوێن خۆم کەوتم... بەڵام هەموو هێزی خۆم کۆکردەوە وهاوارم کرد(پەریخان هەڤاڵان وەڵا دێم و چەکی شەرەفتان هەڵدەگرم، ڕێبازی پیرۆزتان بەردەوام دەکەم)
دایە زەینەب لە کۆتایشدا وتی: "هەمیشە دەچم بۆ سەر گڵکۆی پیرۆزیان و هەموویان جێی شانازی و سەرفرازی گەلی کوردن شانازی بە کچەکەم دەکم، من بۆ ئەو دەژیم، بە باوەڕی وهێزی ئەوەوە، من دایکی ١٥ کچە گەریلای شەهیدم بۆیە سەرم بەرزە."
(ش ب)