"تۆڵەی هەموو ژنان لە ئاکەپە دەکەینەوە"
17:28
ناوەندی هەواڵ - کۆنسەی ژنانی تەڤگەری شۆڕشگێرانی یەکگرتووی گەلان رایگەیاند:"ئێمە وەکو بەرخۆدێڕانی یەکگرتوو، دەبینە مۆتەکەی ئاکەپەی فاشیست و بە قورسی تۆڵەی ژنان لە ئاکەپە دەکەینەوە".
لە راگەیەندراوی کۆنسەی ژنانی تەڤگەری شۆڕشگێڕانی یەکگرتووی گەلاندا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە هاتووە:"بڕیاری دۆخی نائاسایی فاشیزم، لەبەرامبەر ئیرادەی ئێمە و لەبەرامبەر هۆشیاری رەگەزی ئێمەی ژندا تێک چووە، دەوڵەتی فاشیست لەبەرامبەر جۆش و خرۆشی ژناندا پاشەکشەی کرد، ئەگەر دەرفەتێکی دیکەی دەست بکەوێت دووبارە هەوڵدەدات پێشنوسەکە بەیاسا بکات".
ئەوەشهاتووە:"پێویستە بزوتنەی ژنان لەبواری سییاسیەوە هەمیشە هۆشیاربێتو بەردەوام بێت لە چالاکیەکاندا، پێویستە پشتگیری دەستکەوتەکانمان بکەین، پێویستە لەمەودوا بەو هێزەی لەو دەستکەوتانەوە بەدەستمان هێناوە، باشتر لە جاران لەبەرامبەر ئاکەپەی فاشیستدا چالاکی بکەین و هەڵیوەشێنینەوە، ئێمە دەبینە مۆتەکەی ئاکەپە و بە قورسی تۆڵەی ژنان لە ئاکەپە دەکەینەوە".
لەدرێژەی راگەیەندراوی کۆنسەی ژنانی تەڤگەری شۆڕشگێڕانی یەکگرتووی گەلاندا هاتووە، کە پێویستە فشارەکان بۆسەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی، ئیرادەی ژنان و رێکخراوەکانی ژنان تێکبشکێنین، پێویستە پێش ئەوەی هێرشێکی دیکە بکرێتە سەر ئیرادەی ژنان ئەو هێرشانە تێکبشکێندرێن، هاوکات هەنگاو بۆ لەناوبردنی فاشیزم بنێین، لە سەردەمێکدا کە فاشیزم لەسەر کارە بەردەوام بین لە چالاکیەکانماندا، دەزانین کە ئەگەر ئەمڕۆ فاشیزم هەڵنەوەشێنینەوە، گەیشتن بە ئازادی لەدواڕۆژ سەخت دەبێتەوە.
لەکۆتایی راگەیەندراوەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دراوە: ئێمە دژی هێرشە فاشیستیەکان و سیاسەتە داگیرکاریەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوا و شەنگال چالاکیەکان بەرفراواندەکەینەوە.