فەرماندەیی یەژاستار لەسەر شەهیدبوونی گەریلا 'دۆزا وەلات' لێدوانێکی راگەیاند

09:58

ناوەندی هەواڵ – فەرماندەیی (یەژا-ستار) بە لێدوانێکی نوسراو، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دۆزا وەڵات، دەکات و رادەگەیەنێت: وەک هەڤاڵانی دۆزا بەڵێنێ دەدەین خوێنێ دۆزا لە عەرد نامێنێت.

فەرماندەیی یەژاستار سەبارەت بە گیان بەختکردنی یەکێک لە گەریلا پێشەنگەکانی بەناوی "دۆزا وەڵات" کە چەند ڕۆژلەمەوبەر لە شەڕوپێکدادانێکی دژ بە سوپای تورکیا لە شاری ئامەد گیانی بەختکرد، رایگەیاندوە: "هەڤاڵمان دۆزا خاوەن ڕەنجێکی مەزن بوو لە ٢٠ ساڵی ژیانی لەناو تێکۆشاندا، هەنگاو بە هەنگاو لەسەر ڕێبازی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ خۆی ئافراند و تا گەیشتن بە پلەی شەهید بوون، لە چیا ئازادەکانی کوردستان وەک ژنە شۆڕشگێڕێک بە ڕۆحێکی فیدایی تێکۆشا. هەڤاڵ دۆزا بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕی خۆی و پەیوەست بوونی بە هەڤاڵێتی دەناسرا. لەناو دۆخی هەرە سەختی تێکۆشان دژی داگیرکەران بوو بە سەرچاوەی ورە و مۆڕاڵ بۆ سەرجەم هەڤاڵانی."

یەژاستار لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە کە هەڤاڵ دۆزا لە فەرماندەیی تیم تا فەرماندەیی هەرێمی لە ئەستۆ گرتوە و هیچ کاتێک لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی کەمتەرخەمی نەنواندوە.

لە بەشێکیتری لێدوانەکەی فەرماندەیی یەژاستاردا هاتوە: "هەڤاڵ دۆزا لە ئارارات تا بە چیاکانی ئامەد گەیشت، بەدوای ئازادی گەڕا و لە ڕێگەی ئازادی دا ژیانی بەختکرد، بۆیە ئێمەش بەڵێنی خۆمان جارێکیتر لە بەرامبەر شەهید بوونی هەڤاڵ دۆزا نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە خوێنی شەهید دۆزا عەرد نامێنێت."