کۆبانێ، یەکەمین کۆنفرانسی کەلتوری هیلالی زێڕین دەستی پێکرد

16:38

كوبانێ - له‌ كانتۆنی كوبانێ یه‌كه‌مین كۆنفراسی كه‌لتور و هونه‌ر هیلالی زێڕین به‌ به‌شداری ژمارەیەکی زۆر میوان ده‌ستی پێكرد.

له‌ كانتۆنی كوبانێ-ی رۆژئاوای کوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفراسی كه‌لتور و هونه‌ری هیلالی زێڕین ژنانی کۆمەڵەی کەلتور و هونەری ڕۆژئاوا (ته‌ڤ-چاند) لە ژێر دروشمی "بۆ پاراستهنی ژن و ژیان بە‌ شۆڕشی كه‌لتور و هونه‌ر بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی بونیاد دەنێین" ده‌ستی پێكرد.

كۆنفراس له‌ ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی (تەڤ-چاند) میوانان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد، پاشان وتاری كردنه‌وه‌ له‌لایەن ڕوحا حەسەن، به‌ڕێوبه‌ری كه‌لتور و هونه‌ری كانتۆنی جزیره‌ پێشكه‌ش كرد.

ڕوحا لەو وتەکەیدا وتی: "خاكی كۆبانێ به‌ خه‌بات و تێكۆشانی هه‌زاران شه‌هیدان ڕزگار كرا، هه‌ر خه‌بات و هه‌ڵمه‌ته‌كی ده‌ستی پێده‌كه‌ین لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانە، ئەمڕۆش له‌ سایه‌ی خۆڕاگری چەندین ساڵەی كارو خه‌باتی كه‌لتورو هونه‌ر یه‌كه‌مین كۆنفراسمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین."

ناوبراو لە بەشێکیتری قسەکانیدا سەرنجی راکێشایە سەر دەوڵەمەندی ناوچەکە بە کەلتورە جیاوازەکان و وتیشی: " هەر کەلتورێک مێژوێکی کۆنی خۆی هەیە، لەناو شۆڕشی ئازادیدا بە هەزاران هەڤاڵمان لەو پێناوەدا گیانی خۆیان بەختکردوە، ئەمرۆش بە هزرو ڕامانی ئەو شەهیدانەمان توانیمان یەکەمین کۆنفرانسی کەلتور و هونەری هیلالی زێڕین ئەنجام بدەین."

دوای وتاری كردنه‌وە دیوانی کۆنفرانس هەڵبژێردرا، كۆنفراس به‌ خوێندنه‌وه‌ی بەشێک لە ڕێنماییەکانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری (په‌كه‌كه‌) به‌رده‌وام ده‌كات.