تەڤگەری ژنانی کورد : موژگان ئەکین لە کوێیە؟
09:49
ناوەندی هەواڵ – تەڤگەری ژنانی ئازاد(تەژەئا) سەبارەت بە بێسەروشوێن بوونی (موژگان ئەکین) بانگەوازی هۆشیاری و هەستیاربوونی لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنان کرد.
ڕۆژنامەوان موژگان ئەکین لە ٢٤ ی مانگی ڕابردووەوە بێ سەرشوێن لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بێ سەروشوێن کراوە، تا ئێستا لەلایەن هیچ کەسەوە زانیاری لەسەر دۆخی ژیانی ناوبراو نازانرێت، تەنانەت بنەماڵەکەشی.
لەبارەی بێ سەروشوێن کردنی ئەو ژنە رۆژنامەنوسە، تەڤگەری ژنانی ئازاد(تەژەئا) لێدوانێکی نوسراوی ڕاگەیاند. لە لێدوانەکەی تەژەئا هاتوە: "لە رۆژی ٢٤ی نۆڤەمبەرەوە هیچ هەواڵێک لە موژگان ئەکین نازانرێت، هەرچەند بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەی چەندین جار سەردانی ناوەندی مافی مرۆڤیان کردوە، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام بووە، باوکی ئەکین ماوەی ٣٥ ڕۆژە سەردانی سەرجەم دامودەزگا فەرمیەکانی کردوە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە هەواڵێک لە موژگان ئەکین بگرن."
لە بەشێکی تری لێدوانەکەی تەژەئا دا هاتوە: "هەرچەند ماوەی ٣٥ رۆژە موژگان بێسەروشوێن کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەبارەیەوە نەدراوە."
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە بەشێکیتری لێدوانەکەیدا بانگەوازی لە سەرجەم ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات، خاوەن هەڵوێست بن و دەڵێت: ئێمە وەک تەڤگەری ژنانی ئازاد، لێرەوە رادەگەیەنین، موژگان ئەکین لە کوێیەو لە چ دۆخێک دایە. داوا لە رایی گشتی، سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین بە شێوەیەکی هۆشیار بجوڵێنەوە و خاوەن هەڵوێست بن."