نامەیەکی بەسێ ئەرزنجان بۆ ژنە شەرڤانەکانی ئازادی لە گرتوخانەدا

09:22

ژنها

بادینان- بەبۆنەی هاتنی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، بەسێ ئەرزنجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) نامەیەکی بۆ ژنە شەرڤانەکانی زیندانی نارد کە لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان زیندانی کراون.

بەسێ ئەرزنجان لە نامەکەیدا باس لە ڕۆل و تواناکانی ژنان لە چەندین لایەنی فەلسەفی و فکری دەکات و هەروەها جەژنی8 ی مارسیشیان لێ پیرۆز دەکات.

بەشێک لە دەقی نامەکەی بەسێ ئەرزنجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) بۆ ژنە شەرڤانە بەندکراوەکانی کەیسی (پاژک) لە زنیدانەکانی تورکیا:
"سەرەتا سڵاوی خۆمان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ئێمەی ئاشنای باخچەی ئازادی و مرۆڤايەتى کرد، دەرگای سەرەتای بەهارێکی نوێی بە ڕوو داکردینەوە، کە هاندەرمان بوو لە بوون بە سەرچاوەی توانست و تێکۆشانی گەلەکەمان. کە سەرەڕایی هەمو هەوڵێکی بۆ تێکۆشانی ئازادی،یەکسانی، دادوەری هێشتاش لە ژێر گۆشەگیریەکی سەرختکراودا دەژیت. چونکە ئەو بووە هۆی ئەوەی کە ئێمەی ژنان ببین بە شەرڤانی ئازادی و پێشەنگی شۆڕشی مرۆڤایەتی.

هەڤاڵانی ئازيز
ژنێکی ئازادیخواز هەرگیز ناتوانێت نەریتە ئەخڵاقی و یاساییە سەپێنراوەکان پەسەند بکات، هەرگیز ناتوانن ملکەچی ژیانی سەردەستی پیاوسالاری ببێت، هەمیشە دەڵێین ئەوەی هەیە دەبێت هەڵووەشێنرێتەوە، ئەوەش بە واتای بونیاد نانی شێوازێکی باشتر،نوێتر و جوانتر دێت. ئازادی ڕووداوێکی ئافرێنراوە، ئازادی بۆ ئێوە زۆر پیرۆزترە کە چاوەڕوانی بینینی تیشک و تروسکەی بەرەبەیانێکن. ئازادی ئەو کاتە پێکدێت کە ئاوێتەی ئەزموونەکانی ژیان دەبێت. هەر بۆیە کاتێک ژنان بەشداری نێو تێکۆشان دەبن واتایەکی گرنگی هەیە، بەڵام ئەما تا کاتێک گرنگی خۆی دەمێنێت، بەڵام بونیادنانی خود هەمیشەییە. چونکە ئازادی نە لە ڕابردووا بە سەر چووە نە هیوایەکی داهاتوومانە، بەڵکو ئازادی لە هەموو ساتەکانی ژیاندا شاراوەیە. ئازادی واقیعێکە بە شێوەیەکی پشت بەستوو بە بە ئەزموونەوە تێبینی کراوە، زۆر جار لە سەخترترین هەلو مەرجی دیل بووندا ئازادی بەرهەم دێت، وە بە پێچەوانەشەوە هەندێک جار کەسانێک لە ئازادترین دۆخدا نوقمی کۆیلایەتی دەبن.

درێخی ناکرێت کە ژنان بە درێژایی مێژوو، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک هاتوون، بگرە توانا و بەهرەکانیشیان زەوتکراون و بەرهەمەکانیان کراوە بە موڵکی پیاو. ژنان هەرچەندە درکی پێدەکەن یان نا، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانین کە سیسەتەمی سەردەستی پیاو سالاری چەندی دیواری بە دەوری ژندا دروستکردوە کە سەد ئەوەندەی دیوارەکانی گرتووخانەکانە بێ ڕەحم و بێ هەستن.

هەڤاڵانی ئازیز ئێوە لە تارماییەکانی گرتوخانەدا ڕۆڵی ئەستێرەی پڕشنگدار دەبینن لە ڕۆشنکردنەوەی تاریکی شەودا، ڕێبەر ئاپۆ دەیویست هەر ژنێک ببێتە ئەستێرەیەک و ڕۆناکی بە کۆمەڵگەکەی ببەخشێت. لە سەر بنەمای بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد، بە ڕۆحی سەرکەوتن، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، هەروەها سەرەڕای بەربەستەکانی گرتوخانە هەڵوێستی ئێوە بەرامبەر هەموو ڕوداو پێشهاتەکانی ئەم دواییە، مایەی شانازیە بۆ هەموو ژنێک.
هەڤاڵانی ئازیزم جارێکیتر بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز باییتان لێدەکەم. بەو هیوایەی 8ی مارسی ئەمساڵ ببێتە ساڵی سەرکەوتنی پارادایمی نەتەوەی دیموکرات و ئازادی هەموو ژنان."