پەیامی ژنانی ئەفغانستان بۆ هەشتی مارس

09:38

ژنها

ناوەندی هەواڵ - ژنانی ئه‌فغانستان رۆژی جیهانی ژنان هه‌شتی مارس پیرۆز ده‌که‌ن، به‌پێشه‌نگایه‌تی پارتی هه‌مبه‌ستێگی یه‌کێتی ژنانی ئه‌فغانستان له‌پایته‌ختی کابۆل چالاکیه‌ک دەدات.
- پارتی هه‌مبه‌ستگی ژنانی ئه‌فغانستان که‌ پێشه‌نگایه‌تی زۆر له‌چالاکیه‌ دیموکراتی و ئازادیخوازیه‌کانی گه‌لانی ئه‌فغانستان ده‌کات، پێشه‌نگی چالاکی سبه‌ینێی ژنان له‌کۆبانێ ده‌کات، بۆ ئه‌وەش بە لێدوانێک‌ داوای له‌هه‌موو ژنان کرد که‌ به‌رۆحی به‌رخۆدانی ژنان له‌کۆبانێ ژنانی ئه‌فغانستان به‌شداری چالاکی هه‌شتی ئاداردەبن.

پەیامی پارتی هه‌مبه‌ستگی بۆ هەموو ژنان بەم شێوەیەیە:

"ئێمه‌ له‌کاتێکدا به‌روپیری و پێشوازی هه‌شتی ئاداره‌وه‌ ده‌چین که‌ رۆژانه‌ ده‌بینه‌ شایدی قه‌تڵ، کۆشتن، ده‌ستدرێژی و توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر به‌ژنان، ئێمه‌ له‌وڵاتێکدا ده‌ژین که‌هێشتا بکوژی فه‌رخۆنده‌، ره‌خشانه‌ و به‌ده‌یان ژنی تر به‌بێ دادگایی و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک به‌ئازادانه‌ ده‌سورینه‌وه‌"
له‌ 15ی ساڵی دوایی دا گوایا وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆمان دیموکراسیان هێنا، توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر به‌ژنان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی هه‌ره‌ به‌رز و لووتکه‌، ژنان بوونه‌ته‌ قوربانی شه‌ڕ و دزی و تاڵانی ئه‌وان، هه‌شتی ئادار رۆژی بیرهێناوه‌ی داستان و تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به‌مافی یه‌کسان و هاوبه‌شه‌، مێژوو شاهیده‌ که‌ هیچ کاتێک له‌ژێر زۆرداری و له‌ژێر سێبه‌ری داگیرکاری که‌سێک مافی خۆی به‌ده‌ست نه‌خستووه‌، مێژووی ئێمه‌ پڕه‌ له‌داستانی ژنانی تێکۆشه‌ر که‌ بۆ ئێمه‌ ببنه‌ ئیلهام و سه‌رچاوه‌ی ژیان، ئێمه‌ بینیمان که‌ ئه‌گه‌ر ژنان یه‌کگرتوو و هاوده‌نگ بن چۆن له‌به‌رامبه‌ر به‌خوێنی مه‌زلووم فه‌رخۆنده‌ به‌هه‌زاران که‌س رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و رژێمی ده‌سه‌ڵاتداریان هه‌ژاند و خسته‌ له‌رزه‌، ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ که‌ ئه‌و شه‌پوله‌ له‌پێناو عه‌داله‌تی گشتی به‌کاربێنین."

تێکۆشانی ژنه‌ قاره‌مانه‌کانی کۆبانێ پێویسته‌ بۆمان ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و بۆ ئێمه‌ ببێته‌ نمونه‌یه‌کی زیندوو، ئێمه‌ به‌رۆحی ئه‌و به‌رخۆدانڤانانه‌ پێشوازی له‌هه‌شتی ئادار بکه‌ین، تا زه‌مانێک که‌ ژنانی ئه‌فغانستان هه‌نگاوێک هه‌ڵنه‌گرن هیچ رێگایه‌ک ئه‌وان نابێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌زه‌نجیری کوێلایه‌تی پیاوسالار رزگاریان بکات.

پارتی هه‌مبه‌ستگی به‌هێزی ژنانی ئه‌فغانستان باوه‌ڕه‌، هه‌میشه‌ له‌پاڵ تێکۆشانی دژواری ئه‌واندا جێ خۆی ده‌گرێت، له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆکه‌دا ئه‌رکێکی مێژوویه‌ که‌ ئێمه‌ ژنان بهێنینه‌ لای یه‌کدی و به‌رێکخستنیان بکه‌ین، چونکه‌ به‌بێ به‌شداربوونی ژنان هیچ تێکۆشانێک ناگاته‌ سه‌رکه‌وتن."