لە هەشتی مارسدا به‌وێنه گوڵێک له‌یه‌خه‌ى ژنه شه‌رڤانه‌کان ئه‌دەین
09:43
ژنها
سلێمانی- رۆژنامه‌نوس‌و فۆتۆگرافه‌ر (عه‌تا حه‌مه‌ساڵح‌و شانۆکار شایى ره‌زا) له8ى مارسدا له‌رێگه‌ى فۆتۆوه قوربانى‌و خه‌باتى ژنانى کوردستان به‌رز راده‌گرن.
له‌پرۆژه‌یه‌کى هونه‌رى فۆتۆگرافیدا شانۆکار‌و رۆژنامه‌نوس عه‌تا حه‌مه‌ساڵح له‌گه‌ڵ شانۆکار شایى ره‌زا‌و به‌هاوکارى هونه‌رمه‌ند هێمن خۆفیا 8 پۆسته‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه وه‌ک دیارییه‌ک بۆ قوربانى‌و خه‌باتى ژنه شه‌رڤانه‌کانى وڵات.
لەو بارەیەوە رۆژنامەوان عەتا حەمەسالح ڕایگەیاند: "پاش ئه‌وه‌ى ژنه شه‌رڤانه‌کانى خۆرئاواى کوردستان توانیان ببنه سمبولى خه‌بات‌و قوربانى‌و له‌رێگه‌ى به‌رگریکردنه‌وه له‌شارى کۆبانێ رووى هه‌موو مرۆڤایه‌تیان به‌لاى خۆیاندا راکێشا‌و مێژووى شۆڕشى کوردیان به‌ئاراسته‌یه‌کدا گۆڕى که وتیان ئێمه‌ى ژنان ته‌نیا گریان ناسنامه‌مان نیه‌و پێشڕوین له‌قوربانى‌و به‌رخوداندا. بۆیه پێمان باشبوو له8ى مارسدا له‌رێگه‌ى پۆسته‌ره‌وه گوزارشتێک له‌و نه‌به‌ردیانه‌ى ئه‌وان بکه‌ین له‌گه‌ڵ هاورێى هونه‌رمه‌ندم شایى ره‌زا‌و به‌هاوکارى کاک هێمن خۆفیا هیوادارین توانێبێتمان چه‌پکێک گوڵ بخه‌ینه سه‌ر خه‌رمانى خه‌باتى ئه‌وان."