مه‌خمور؛ 8ی مارس به‌رێپێوانی ژنان پیرۆز کرا

10:46

ژنها

مەخمور- له‌مه‌خمور له‌چوارچێوه‌ی چالاکیه‌کانی هه‌شتی مارس ڕێپێوانێک به‌رێوه‌ چوو، له‌رێپێوانه‌که‌دا به‌رخۆدانی مێژوویی ژنانی کورد سڵاوکرا و هه‌شتی ئادار له‌هه‌موو ژنانی جیهان و به‌تایبه‌تی له‌ژنانی کورد پیرۆز کرا.

به‌بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار رۆژی جیهانی ژنان له‌که‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی"مه‌خمور"، له‌ژێر دروشمی"ژنان بۆ رێبه‌رایه‌تی و ئازادی خۆی له‌به‌رخۆدان دان و به‌رۆحی هه‌شتی ئادار به‌رخۆدانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتیک به‌هێز بکه‌ین، له‌به‌رده‌م پێشه‌نگای ئه‌نجومه‌نی ستار رێپێوانێک به‌رێوه‌ چوو. رێپێوانی ژنانی مه‌خمور له‌کاتێکدا ده‌ستی پێکرد که‌ له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ژنان و خوێندکاران و دام و ده‌زگاکانی ژنان رژانه‌ به‌رده‌م پێشه‌نگای ئه‌نجومه‌نی ستار و له‌وێ کۆبوونه‌وه‌به‌هه‌زاران ژنی مه‌خمور له‌رێپێوانه‌که‌دا دروشمی"بژی سه‌رۆک ئاپۆ، ژن ژیان ئازادی، سارا رۆژبین روناهیان وتەوە.

دوای خۆله‌کێک رێزگرتن له‌گیانبه‌ختکردوانی رێگای ئازادی له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی مه‌خمور، نوران سه‌زگین لێدوانی ژنان خوێندرایه‌وه‌. سه‌زگین له‌ئاخاوتنه‌کانیدا، پێش هه‌ر شتێک هه‌شتی ئاداری رۆژی جیهانی ژنانی له‌رێبه‌ری په‌که‌که‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، ئه‌و ژنانه‌ی له‌تێکۆشانی ئازادیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ئه‌و ژنانه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕدان، ژنانی کورد و له‌هه‌موو ژنانی جیهان پیرۆز کرد.

سه‌زگین له‌به‌یاننامه‌که‌دا سه‌ره‌نجی راکێشایه‌ سه‌ر کۆمه‌ڵکۆژی له‌سه‌ر گه‌ل و ژنانی کورد له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و قۆسه‌ر به‌رێوه‌ ده‌چێت و ئاخاوتنه‌کانی وه‌ها کۆتایی پێهێنا، له‌سه‌رانسه‌ری کوردستان و جیهان سیسته‌می مۆدیرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌یه‌وێت له‌که‌سایه‌تی ژن دا کۆمه‌ڵگا بێ ئیراده‌ بکات و یه‌خسیری بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ر رۆژ ژن به‌و ئامانجه‌ ده‌کوژرێن، بێرێزی به‌جه‌سته‌یان ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌کرێن سه‌ریان، به‌ڵام با دوژمن و داگیرکه‌رانی سه‌ر گه‌لی کورد و ژنان باش بزانن ئه‌وان هیچ کاتێک ناتوانن بگه‌هێننه‌ ئامانجیان و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ هه‌میشه‌ هی گه‌لی کورد و ژنانی کورد بێت، به‌م بۆنه‌وه‌ ئێمه‌ کۆمه‌ڵکۆژی ئاکه‌په‌ له‌سه‌ر گه‌لی کورد و ژنانی کورد به‌رێوه‌ ده‌چێت، به‌توندی شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌که‌ین و دووباره‌ هه‌شتی ئادار له‌هه‌موو ژنانی جیهان و به‌تایبه‌تیش له‌ژنانی کورد و قاره‌مان پیرۆز بێت."

ژنان بە جل و بەرگی نەتەوەی گۆڕەپانی ئاهەنگەکەیان ڕازاندەوە و ئاهەنگەکە بە گێڕانی گۆڤەند وشایی بەردەوام بوو.

ش.ب