پیرۆزباییەکانی هەشتی مارس لە کۆبانێ و عەفرین

11:22

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ژنان لە هەردوو کانتۆنی عەفرین و کۆبانێ ی ڕۆژئاوای کوردستان بە چەندین چالاکی جۆراو جۆر هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

ژنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی لە کانتۆنی کۆبانێ بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە هۆڵی ئەنجومەنی یاسادانانی کانتۆنەکە کۆبوونەوەیەکیان سازکرد، ژنانی کۆبانێ ئەم ڕؤژەیان لە هەموو ژنانی جیهان، شەرڤانانی یەپەژە، یەپەسە- ژن و یەژەشە لە شەنگال پیرۆز کرد.

کۆنگرەی ستاریش لە شارۆچکەی سرینی کانتۆنی کۆبانێ کۆبونەوەیەکی بەم مەبەستە بەڕێوەبرد، هێزەکانی پاراستنی جەوهەریش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، لە کۆبوونەوەکەی ژنان دا فەلەک یوسف بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، لە کانتۆنی کۆبانێ وتەیەکی پێشکەش کردو ستایشی ڕۆڵی ژنان کورد لە پێشەنگی کردنیان بۆ شۆڕشی ژن کرد، هەروەها هەشتی مارس لە هەموو ژنانی جیهان و لە ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا.

عەفرین:

لە کانتۆنی عەفرینیش بەبۆنەی هەشتی مارسەوە دوو چالاکی بەڕێوەچوون، یەکەمیان شاندێکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی کانتۆنەکە سەردانی کامپی پەنابەرانی ڕووباریان کرد و بەم بۆنەشەوە ئاهەنگێک بەڕێوە چوو.

هەروەها وەقفی ژنانی ئازاد لە کانتۆنی عەفرین بەبۆنەی هەشتی مارس لە گردی شامیران ئاهەنگێکی پیرۆزباییان سازکرد.

ش.ب