ئامەد؛ هەشتی مارس بە گەمارۆی پۆلیس دەستی پێکرد
12:13
ژنها
ئامەد- ژنان بۆ پیرۆز کردنی هەشتی مارس لە بەردەم کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی کۆبوونەوە تا دواتر بچن بۆ مەیدانی پیرۆزبایی، بەڵام هەر لەسەرەتادا پۆلیسی دەوڵەتی تورک گەمارۆی ژنانیاندا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ژنان لە شاری ئامەد بەمەبەستی پیرۆزکردنی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، لەبەردم بارەگایی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی(کەجەدە) کۆبوونەوە، بڕیار بوو داوی کۆبوونەوەیان لە بەردەم بارەگای کەجەدە، ژنان بەرەو مەیدانی 5ی تشرین(مەیدانی وێستگە) بەڕێبکەون، بەڵام هەر لە سەرەتاوە بەبیانووی بوونی بۆمبی چێندراو و کۆنتڕۆلکردن پۆلیسی تورک گەمارۆی ئاپۆڕای ژنانیاندا، دوای ماوەیەک لە وەستانی ژنان لە بەردەم بارەگاکە دواتر ژنان هەڵوێستیان دەربڕی و بە سوربوون بۆ مانەوەیان ژنان یەک بەیەک ژنان چوون ناو بارەگای کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی، تا پۆلیس پشکنینی تەواو کرد.
دواتر ژنانی شاری ئامەد پۆل بەپۆل بەرەو مەیدانی 5ی تشرین کە شوێنی پیرۆزبایی هەشتی مارسی ئەمڕۆیە بەڕێکەوتن.
(ش ب)