نابێت ره‌نجی ژنان ته‌نیا لە‌ 8ی مارس ببینرێت

12:39

ژنها ـ ئۆزگو ئۆزتورک

ئیزمیر- ئه‌و ژنانه‌ی که‌ به‌شداری فواره‌ی ره‌نجی ده‌ستی ژنان بوون، که‌ به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژنان ئەنجامدرا رایانگه‌یاند؛ کە ده‌بێت ره‌نجی ژنان ته‌نیا به‌هه‌شتی ئاداره‌وه‌ نه‌به‌ستینه‌وه‌ و سنوردار نه‌کرێت

چالاکی شاره‌وانی گه‌وره‌ی شاری ئیزمیر که‌ هه‌رساڵه‌ له‌چوارچێوه‌ی رۆژی جیهانی ژنانی جیهان پێکدێت، له‌هه‌فته‌مین مێهریجانی ژنان که‌ له‌کۆپه‌راتیڤێکیدا پێکهات، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژنانی ره‌نجده‌ری له‌ده‌وری یه‌کدی کۆکرده‌وه‌. ئه‌و ژنانه‌ی که‌ به‌شداری فواره‌ی ره‌نجی ده‌ستی ژنان بون رایانگه‌یاند؛ ده‌بێت ره‌نجی ژنان به‌رۆژێکه‌وه‌ سنوردار نه‌کرێت.

"ده‌بێت بۆ ژنان گۆڕه‌پانه‌کان به‌رفراوانتر بکرێن"

دودو دیۆگو ته‌که‌ئۆغلو رایگه‌یاند؛ ده‌مه‌وێت گۆڕه‌پانێک بکرێته‌وه‌ که‌ به‌رهه‌می ده‌ستی ژنانی تێدا بفرۆشرێت و ده‌ڵێت:"بۆ فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌ده‌ستی خۆمان دروستم کردوه‌، هاتوومه‌ته‌ لێره‌. با بۆ چه‌ند که‌س ئێمه‌ له‌فکری که‌سێکدا نه‌بین، ده‌بێت فواره‌ی ره‌نجی ژنان ئاماده‌ بکرێت. پێویستیمان به‌بازاڕێک هه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ به‌رهه‌مه‌کانی خۆمانی تێدا بفرۆشین هه‌یه‌، کاتێک مرۆڤ ئه‌نجامێک له‌ره‌نجه‌که‌ی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت."

"ئێمه‌ له‌هه‌ر شوێنێک بوونمان هه‌یه‌ و ده‌بین"

حه‌میده‌ ئاڵتونیش وتی:"فواره‌ زۆر به‌ئه‌نجامێکی باش ده‌رباز ده‌بێت، به‌ڵام به‌س نیه‌، ده‌بێت به‌رفراوانتر بکرێت، ژنانیش ده‌بێت ده‌ستی یه‌کتر بگرن و بۆ مافه‌کانیان تێکۆشان بکه‌ن. جانان به‌دیریش ووتی؛ ئه‌و یه‌که‌م جاره‌ به‌شداری فواره‌ ده‌بێت و وه‌ها به‌رده‌وام بوو، زۆر ژن به‌ره‌نجی گه‌وره‌ی خۆیان به‌شداری فواره‌ بون، ده‌بێت ژنان به‌رۆژێک به‌بیرنه‌هێندرێنه‌وه‌، ئێمه‌ له‌هه‌رشوێنێک بوونمان هه‌یه‌ و ده‌بین.

سه‌ما ئۆزموتلویش وه‌ها ئاخاوت؛ ئێمه‌ رۆژانه‌ زهەواڵی مردن ده‌بیستین، تورک یانیش کورد جیاواز نیه‌، به‌تێکۆشانی ژنان ئه‌و بارودۆخه‌ بگوڕدرێت، ره‌نجی ژنان، که‌لتوری ژنان نیشان ده‌دات.

(ش ب)