که‌لار؛ پەردە لە سەر پەیکەری زەکیە ئاڵکان لادرا

13:08

ژنها

کەلار- به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ی که‌لار, به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان چالاکییه‌ک ڕێکخراو له‌ چالاکییه‌که‌دا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری شه‌هید زه‌کییه‌ ئالکان لادرا, هاوکات یه‌کێتی ژنان ڕێگه‌ی نه‌دا له‌ چالاکییه‌که‌دا به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ڕه‌ژاک بخوێندرێته‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ کاتژمێر 10, به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان, چالاکییه‌ک له‌به‌رده‌م پارکی شاری یاری که‌لار ڕێکخرا, له‌ چالاکییه‌که‌دا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری شه‌هید زه‌کییه‌ ئالکان لادرا که‌ له‌ 21-3-1990 لە شاری ئامەد لە بەرامبەر قەدەکردنی پیرۆزبایی نەورۆز گیانی خۆی کرد به‌ ئاگری نه‌ورۆز.

هاوکات له‌ چالاکییه‌که‌دا له‌لایه‌ن یه‌کێتی ژنانه‌وه‌ ڕێگه‌ نه‌درا به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕه‌ژاک) بخوێندرێته‌وه‌ و ته‌نها به‌ناوی یه‌کێتی ژنانه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌ک خوێندرایه‌وه‌.

(ش ب)