ژنان بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتن

13:32

ژنها

کۆبانێ- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر بزوتنەوەی ژنانی گەنجی کانتۆنی کۆبانێ، بە ڕێپێوانێک لە شێران بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوشەمە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەربە دەستپێشخەری بزوتنەوەی ژنانی گەنجی کانتۆنی کۆبانێ، ژنان بە ڕێپێوانێک لە شارۆچکەی شێرانی سەر بە کانتۆنەکە بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتن.

ژنان دەیانەوێت پیرۆز هەشتی مارس لە ناوەندی کۆبانێ پیرۆزبکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بەجلی ئاڵ و واڵ بە جۆش و خرۆشەوە بە دەم وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی لافیتەی "بەبەرخۆدانی ژنانەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و سەرخستنی شۆڕشی باکور مسۆگەر دەکەین" بەرەو ناوەندی کانتۆنی کۆبانێ بەڕێکەوتن.

(ش ب)