چیای شەنگال؛ 8ی مارس به‌مه‌راسیمێکی سه‌ربازی پیرۆز کرا

14:15

ژنها

شەنگال- شه‌رڤانانی یه‌کێنه‌کانی ژنی شه‌نگاڵ"یه‌ژه‌شه‌"، و یه‌ژه‌ئا ستار له‌چیای شه‌نگاڵ به‌مه‌راسیمێکی به‌شکۆی سه‌ربازی رۆژی هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ژنان پیرۆز کردن، له‌فه‌رمانده‌کانی یه‌ژه‌شه‌، راپه‌ڕین ئه‌نگیزه‌ک له‌مه‌راسیمه‌که‌ ئاخاوت و وتی:"ئێمه‌ تێکۆشانی خۆمان هه‌تا چه‌ته‌یه‌کی داعش له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌ پیرۆز بمێنێت، به‌رده‌وام ده‌که‌ین".

له‌ 3ی ئاب که‌ چه‌ته‌کانی داعش هێرشی شه‌نگاڵیان کرد، به‌هه‌زاران ژنانیان کۆمه‌ڵکۆژ و به‌هه‌زاران ژنیان یه‌خسیر گرت. له‌و رۆژه‌ به‌داوه‌ش ژنانی ئێزیدی بۆ پاراستنی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی خاکه‌که‌یان له‌چه‌ته‌کانی داعش پاک بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و ژنانه‌ی یه‌خسیر کراون ئازاد بکه‌ن، هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری خۆیان دامه‌زراند. ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار، رۆژی جیهانی ژنان له‌هه‌رێمی کرسێ له‌شه‌نگاڵ به‌هه‌زاران شه‌رڤانی یه‌ژه‌ئا ستار و یه‌ژه‌شه‌ به‌یه‌که‌وه‌ و به‌مه‌راسیمێکی هه‌شتی ئاداریان پیرۆز کرد. له‌مه‌راسیمه‌که‌دا فه‌رمانده‌ی یه‌ژه‌ئا ستار، راپه‌ڕین مونزور و مزگین ئامه‌د و له‌فه‌رمانده‌کانی یه‌ژه‌شه‌ش راپه‌ڕین ئه‌نگیزه‌ک، زه‌ینه‌ب جودی و ئه‌زدا شه‌نگاڵی ئاماده‌ بوون.

"له‌کلارا زه‌تکین تا ساکینە جانسسز"

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا فه‌رمانده‌ی یه‌ژه‌شه‌، راپه‌ڕین ئه‌نگیزه‌ک ئاخاوت و رایگه‌یاند؛ ئێمه‌، هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ژنان له‌هه‌موو ژنانی ره‌نجده‌ر، شۆڕشگێڕ و رێبه‌ری په‌که‌که‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان پیرۆز ده‌که‌ین و بیرویادی شه‌هیدان به‌ریزداریه‌وه‌ به‌بیردێنینه‌وه‌ و سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رامبه‌ر به‌قامه‌تی به‌رزی شه‌هیدان نه‌وی ده‌که‌ین.

ئه‌نگیزه‌ک وتیشی؛ تا رۆژگاری ئه‌مڕۆمان تێکۆشانێکی گه‌وره‌مان به‌رێوه‌ بردوه‌ و له‌به‌رامبه‌ر به‌چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پیاو ئاگری ئازادیمان گه‌ش کردوه‌، له‌کلارا زه‌تکینه‌وه‌ بگره‌، له‌رۆزایان تا سارایان و له‌هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان که‌ به‌رده‌وامیده‌ری رێبازی ساران شه‌هید بوونه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌تێکۆشانی ئازادی شه‌نگاڵدا، شه‌هید بون به‌رێزداریه‌وه‌ یادیان به‌رز راده‌گرین.

"تێکۆشانمان له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو چه‌مکێکه‌ که‌ هاوشێوه‌ی چه‌مکی داعشیانه‌ بێت"

فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی ژنی شه‌نگاڵ، راپه‌ڕین ئه‌نگیزه‌ک له‌به‌رده‌وامی ئاخاوتنی خۆیدا به‌رخۆدانی گه‌لی کورد له‌باکوری کوردستان سڵاو کرد و وتی:"له‌به‌رامبه‌ر به‌چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پیاو تێکۆشانێک به‌رێوه‌ ده‌چێت، شه‌رێکی هه‌زاران ساڵه‌یه‌ و هێشتاش ئه‌و زیهنیه‌ته‌ به‌شه‌ڕ، قڕکردن و له‌ناوبردن و زۆڵم و زۆداری خۆی نیشان ده‌دات، ئێمه‌ ده‌زانین که‌ ئه‌م چه‌مکه‌ له‌هه‌موو شه‌ڕێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و دنیا تاوانباره‌. ئه‌و چه‌مکه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌، ژن و کۆمه‌ڵگا ده‌کوژێت. راستینه‌ی داعشیش ئه‌نجامی ئه‌م یه‌که‌یه‌. تێکۆشانێک که‌ ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌و چه‌تانه‌ به‌رێوه‌ی ده‌به‌ین، تێکۆشینێکه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو هێزێک که‌ خاوه‌ن هه‌مان چه‌مکی داعشن".

"ئێمه‌ رۆحی هه‌شتی مارس به‌رۆحی یه‌ژه‌شه‌ ئازاد بکه‌ین"

راپه‌ڕین ئه‌نگیزه‌ک له‌به‌رده‌وامی ئاخاوتنه‌کانیدا وتی:"پێش ماوه‌یه‌کی کورت ئێمه‌ وه‌کو یه‌کینه‌کانی ژنی شه‌نگاڵ کۆنفرانسی خۆمان ئه‌نجام دا، ئێدی له‌ئاستی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو دنیا ژنی کورد ده‌ناسن، له‌رۆژئاوا، به‌تایبه‌تیش له‌شه‌نگاڵ به‌رخۆدان و ئه‌و تێکۆشانه‌ی ژنانیش به‌رێوه‌یان بردوه‌، بوه‌ته‌ به‌رخۆدانێکی سیمبۆلیک. ئێمه‌ش وه‌کو شه‌رڤانانی یه‌ژه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی بووه‌ته‌ سیمبۆلیک بگه‌هێنینه‌ لووتکه‌، ئێمه‌ تێکۆشانی خۆمان بڵندتر ده‌که‌ینه‌وه‌، رۆحی هه‌شتی ئادار له‌شه‌نگاڵه‌وه‌ به‌رۆحی یه‌ژه‌شه‌ ئازاد ببێت. ئێمه‌ له‌کۆنفرانسه‌که‌مان ئیفاده‌ی ئه‌وه‌مان نیشان دابوو.

"ئێمه‌ یه‌ک ژنی ئیزیدی له‌ده‌ست چه‌ته‌کانی داعش به‌یه‌خسیری نه‌هڵێنه‌وه‌"

ئه‌نگیزه‌ک له‌کۆتایی دا رایگه‌یاند؛ ئێمه‌ ژنانی ئیزیدی یه‌خسیر له‌ده‌ست چه‌ته‌کانی داعش رزگار بکه‌ین، تێکۆشانی خۆمان بڵندتر بکه‌ین و ده‌ڵێت:"تا کاتێک چه‌ته‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌ پیرۆزه‌ مابێت، تێکۆشانی خۆمان بڵندتر وبه‌رده‌وام بکه‌ین، تا کاتێک رێبه‌ر ئاپۆ که‌ له‌تێکۆشانی ئازادی ژناندا رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو و ژنان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و خۆیان به‌رێکخستن کردوه‌، ئازاد نه‌بێت، ژنی کوردیش ئازاد نابێت، ئێمه‌ ده‌ڵێن ئازادی ئێمه‌، به‌ئازادبوونی رێبه‌ر ئاپۆ مسوگه‌ر ده‌بێت و جارێکی تر سوێندی خۆمان به‌ رێبه‌رایه‌تیمان ده‌ده‌ین ده‌ده‌ین، تێکۆشانه‌که‌مان زیاتر به‌رفراوانتر و به‌هێزتر بکه‌ین.

مه‌راسیمی سه‌ربازی به‌دروشمی شه‌رڤانانی به‌شداربووی مه‌راسیمه‌که‌"ژن، ژیان، ئازادی"،"بژی هه‌شتی ئادار"،"بژی سه‌رۆک ئاپۆ"،"بێ سه‌رۆک ژیان نابێت" و به‌رێپێوانێکی سه‌ربازی کۆتایی هات.

(ش ب)