شیلان شاکر: ههڵوێستی پارتی شهرمهزاردهكهین
15:55
ژنها
هەولێر - وا بڕیاربوو ئەمڕۆ8ی مارس ژنانی باشوور کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانەوە بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانی ژنان بچنە هەولێر و ڕێپێوانێک ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پاریتەوە ڕێگریان لێکرا. لەئێستاشدا سەدان ژن لە بازگەی سماقوڵی ڕێگەی سەرەکیەکانیان لە هاتوچۆ داخستوە.
بە سەدان ژن کە بۆ پیرۆزبایی هەشتی مارس لە سلێمانی دەچون بۆ هەولێر لە بازگەی سماقوڵی ڕاگیراون پارتی بێئەوەی هیچ هۆکارێک نیشان بدات ڕێگەیان نادات بچنە هەولێر. شیلان شاکر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیش کە لە ناو چالاکوانانی سلێمانی دایە تایبهت بهئاژانسی ژنها ڕایگەیاند ئێمه سورین لهسهر ئهوهی بهشداری چالاكییهكهی ئهمرۆی ههولیر ببین و دواتر بۆ ئەم هەڵوێستەی پارتی لێداونیان دەبێت و دهڵێت: ژنانی چەندین شار و شارۆچکەکانی سلێمانی و ڕانیە و چەندی شوێنیتر بە مەبەستی بەشدار بوونیان له چالاکی هەشتی مارس کە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادەوە ڕێکخراوە، بهرهو ههلێر بهڕێكهوتین، بەڵام لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆوە لە بازگەی سماقوڵی لەلایەن هێزێکی زێرەڤانی و ئاسایشی پارتیەوە ڕاگیراوین و ڕێگەمان پێنادرێت بچنیە هەولێر و ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز بکەین."
(ش ب)