له‌8ی مارسدا ژنانی ڕۆژنامه‌وان دوچاری توندوتیژی بوونەوە

17:19

ژنها

ئامەد- لە کاتی پەیامنێرانمان ڕوماڵی هەواڵی دەستگیرکردنی سێ مناڵی دەکرد کە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن پۆلیس دەستبەسەرکران، پەیامنێرانمان و دوچاری توندوتیژی پۆلیس بوونەوە.

ئەمڕۆ لە شاری ئامەدی باکوری کورستان بۆ پیرۆز کردنی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر ئاهەنگێکی پیرۆزبایی بەڕێوە چوو، بەڵام پۆلیسی تورک بەردەوام گەمارۆی چالاکوانانی دەدا. لە کاتێک 2 منداڵ وێنەیەکی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکەیان بەدەستەوە بوو، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران، خوشكەکەیان کە ناڕەزایی لە بەرامبەر پۆلیس دەربڕی ئەویشیان دەستگیر کرد، لە کاتی ڕوماڵکردنی ئەم هەواڵەدا ڕۆژنامەوان و پەیامنێرانی ئاژانسەکەمان رووبەڕووی گورزی پۆلیس بوونەوە و ئازاریان پێگەیشت دواتریش بە زۆر وێنەکانیان ڕەشکرانەوە.

لە پیرۆزبایی ئەمڕۆی هەشتی مارس ژمارەیەکی زۆر منداڵ و مێرد منداڵ دەستگیرکراون.