فینلەندا: کەژار هەشتی مارس پیرۆز دەکات
09:13
ئازار
9
/ 2016
ژنها
ناوەندی هەواڵ – کۆمەلگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات ( کژار) ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر لە هێلسنکی پایتەختی فنلەند پیرۆز کرد.
کۆمەلگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات ( کژار) لەگەڵ چەپکەگوڵی پیرۆزبایی، پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و بەشێك لە تێزەکانی بەڕێزیان سەبارەت بە خەباتی ژنان، بە زمانی ئینگلیزی، لە نێوەندی شاردا بلاوکردەوە کە جێگەی پێشوازی و خۆشحالی ژنانی فنلەندی بوو.
شایەنی باسە لەو چالاکیەدا زیاتر لە ٢٠٠ بەیاننامە بلاوکرانەوە، هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ هەلسوڕاوانی ئەو چالاکیە بەشداری مەراسیمی ژنەفیمینیستەکانی فنلەندا بوون.
( ش ب )