ژنانی ڕۆژئاوا بە ڕۆحی بەرخۆدانی هاتنە مەیدان

09:25

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ژنانی ڕۆژ ئاوا وەک هەر ساڵ بەڵام بە جۆشێکی زیاتر بە ڕێپێوان و چالاکی جۆراو جۆر هەشتی مارس پیرۆز دەکەن.

عەفرین

ژنان لە کانتۆنی عەفرین، کە بەردەوام لە ژێر هێرشەکانی گروپە چەتەکان و هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا دان، بە جۆش و خرۆشەوە چالاکیەکانی هەشتی مارس دەدەن، لە ناوچەی ماباتای کانتۆنی عەفرین بەبۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، بە سازکرنی ئاهەنگێکی ناوەندی ئەمڕۆژە پیرۆزکرا، بە هەزاران ژن لە هەموو ناوچە و گوندەکانی عەفرین لە سەر ڕێگەی ماباتان کۆبوونەوە ودواتر بەدەم وتنەوەی دروشمەکانی " بەرخۆدانی ژنانی باکور سەردەکەوێت" و " ژن ژیان ئازادی بەرەو شوێنی پیرۆزبایی لە ناوچەکە بەڕێکەوتن و پیرۆزباییێکی بە جۆش، بەبەشداری نوێنەرانی تەڤگەر و رێکخراوەکانی ژنان بەڕێوە چوو.

کۆبانێ

هەربەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، بە دەست پێشخەری تەڤگەری ژنانی گەنج لەکانتۆنی کۆبانێ کاتژێر 11:30 بەیانی ڕۆژی سێشەمە لە گوندی شێران بەبەشداری سەدان کەس ڕێپێوانێک بەرەو مەیدانی ئازادی کانتۆنی کۆبانێ ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا بەدەوام دروشمەی دڵسۆزی بۆ بەرخۆدانی نەتەوەی گەلی کورد لە باکوری کوردستان و ئازادی ژنان دەوترانەوە.

دواتر لە مەیدانی ئازادی پیرۆزباییەک گەرم بەڕێوەچوو، ئاهەنگەکە دوای چەندین کاتژمێر بە گێڕانی گۆڤەند کۆتایی هات.

(ش ب)