دیدارەکانی ڕێکخراوی ژنانی کورد لە بەغدا

09:41

ژنها

بەغدا- بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ژنانی عەرەب ڕێکخراوی ژنانی کورد بۆ پەیوەندیەکان (ڕەپاک) ماوەی چەندین ڕۆژە لە شاری بەغدای پایتەختی عێراقە، هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕەپاک ئەنجامی دیدارەکانی لە گەڵ ژنان لە بەغدا ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی ژنانی کورد بۆ پەیوەندیەکان(رەپاک) لە لێدوانێکی نوسراودا ڕایگەیاند: "بە مەستی پێشخستنی پەیوەندی لە گەڵ ژنانی عەرەب لە عێراق و هەڵسەنگاندی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ژناندا، هەروەها تاوتوێکردنی چۆنێتی پێکەوە کارکردن، ڕێکخراوەکەمان لە بە فەرمی 2016-3-1 زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ ژنان ئەنجامداوە."

ڕەپاک ڕایگەیاند: " دیداری یەکەممان لەگەڵ ئەمەل هانا داود سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمەل بوو، هەروەها چاومان بە ئەمەل کباشی لەگەڵ هەر یەک لە کۆردیناسیۆنی تۆڕی هاوبەشی ژنانی عێراق و ئیمان عەبدولرەحمان سەرۆکی ئەنیستیتۆی ژنانی پێشەنگ لە عێڕاق کەوت، لە تەوای دیدارەکاندا باس لە خەباتی هاوبەشی ژنان و تێکۆشانی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان کرا، هەروەها باس لە ڕۆلی فەلسەفە و ڕامانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە کرا لە چارەسەر کردنی کۆمەڵگە و ژناندا."

رێکخراوی ژنانی کورد بۆ پەیوەندیەکان لە کۆتایی لێداونەکەیدا وتی: "ژنان لە شاری بەغدا بەبۆنەی هەشتی مارس زنجیەرە چالاکیەکیان ئەنجامدا، کە ئێمەشیان بانگێشت کردبوو چالاکیەکانیش بەم شێوەیەن؛ لە 7ی مارس کۆمسیۆنی ژنان لە پەڕلەمانی عێڕا‌ق لە هۆڵی گەورەی پەرلەمان ئاهەنگێکی پیرۆزباییان ئەنجامدا، هەروەها دوێنێ سێشەمە واتا هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر بە دەستپێشخەری ڕێکخراوەکانی ژنان لە مەیدانی قارەمانانی شاری بەغدا چالاکیەکی گردبوونەوە و پیرۆۆزبایی بەڕوەچوو. لە چالاکیەکەدا ڕەپاک بەیاننامەی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەک)ەی هەشتی مارسی بۆ ژنان بڵاو کردەوە، ژنان لە چالاکیەکەیاند بەردەوام دروشمی "ژن ئامرازێک نیە، دەنگی ژنان شۆرەشە" و "بژی ژنانی ڕەنجدەر و خوێندکار و ژن ژیان ئازادی" وترانەوە."

(ش ب)