"بەبەرخۆدانی ژنان بەهاری بەرخۆدانی دەستپێدەکات"

10:31

ژنها

ئەستەنبۆل- "بەبەرخۆدانی ژنان بەهاری بەرخۆدانی دەستپێدەکات"، ئەمە وتەی رەحیمە کارڤارە کە لە بەرامبەر هێرش و توندوتیژیەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاری، پاراستنی جەوهەری ژنان وەک مەرجی سەرەکی ژیان دادەنێت.

لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستانی باکور و تورکیا چالاکی و پیرۆزباییەکانی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر لەلایەن دەوڵەتەوە قەدەغەکراون لە بەرامەبەر ئەمە ژنان خاوەن هەڵوێستێکی بەرخۆدێرانە بوون و چالاکیەکانیان شێوازی نوێ و جۆراو جۆر ئەنجامدا. رەحیمە کارڤار ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی دیموکراتی، لەو بارەیەوە رایگەیاند کە لە دوای هەشتی مارس جارێکیتر بینیمان کە پاراستنی جەوهەری چ گرنگیەکی بۆ ژنان هەیە."

رەحیمە کارڤار وتی: "هەرچەند ئێمە پێشتریش سەرلێدانی یاسایمان کردبوو، لێ دوو ڕۆژ مابوو بۆ پیرۆزباییەکان کە قەدەغەی پیرۆزکردنی هەشتی مارس ڕاگەیاندرا، دەرکەوتنی ژنان لە هەشتی مارس مافی هەر ژنێکە، بەڵام هەر لە سەرەتای پیرۆزباییەکەمان لە مەیدانی ئیسکەلە پەلاماری ژنانی دا، ئەمەش شتێکی قبوڵنەکراوە، دواتر ژنانی بە هۆی لێدان و پەلاماری پۆلیس چندین ژن گورزیان بەرکەوت، بۆ ئەوەی شوێنەواری ئەشکەنجە و لێدان لە سەرمان نەمێنێت، چەندین کاتژمێر ئێمەیان لە بنکەی ئاسایش هێشتەوە، کاتێک چوینە دادگاش وەک ئەوەی بەشداری چالاکی چەکداریمان کردبێت دانوستانیان لەگەڵ دەکردین، بەڵام ئێمەی ژنان کۆڵ نادەین تا سەرکەوتن تێدەکۆشین."

رەحیمە کارڤار لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی ئەقڵیەتی پیاوسالاری پاراستنی جەوهەری ژنان وەک تاکە مەرج دەبیێت و وتی: " بەبەرخۆدانی ژنان بەهاری بەرخۆدانی دەستپێدەکات، تا ئێمەی ژنان هێزێکی پاراستنی جەوهەریمان نەبێت، ناتوانینن، باس لە ئازادی ژنان بکەین چونکە لێرە یاسا کارناکات، دەبێت ژن بە دەستی خۆی و بە تواناکانی خۆی پەرە بە هەموو بوارەکانی ژیان بدات."

(ش ب)