ڕیپێوانی ژنانی شەنگال بۆ هەشتی مارس
11:22
ژنها
شەنگال- دوێنێ ژنانی شه‌نگاڵ به‌بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار، رۆژی جیهانی ژنان له‌چیای شه‌نگاڵ کۆبوونه‌وه و رێپێوانێکیان ئه‌نجامدا و رۆژی هه‌شتی ئاداریان له‌هه‌موو ژنان پیرۆز کرد.
به‌بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی له‌چیای شه‌نگاڵ به‌رێوه چوو و ژنان له‌ده‌وری یه‌کتر کۆبوونه‌وه. له‌پیرۆزبایه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ژنانی ئیزیدی، شه‌رڤانانی یه‌کینه‌کانی ژنانی شه‌نگاڵ و یه‌ژه‌ئا ستاریش به‌شدار بوون. ژنان به‌دروشمی"ژن ژیان ئازادی، بژی سه‌رۆک ئاپۆ، بژی به‌رخۆدانی ژنان"، ده‌ستیان به‌رێپێوان کرد. له‌رێپێوانه‌که‌دا پلانکاردی"به‌رخۆدانی ژنانی شه‌نگاڵ، رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رچاوه‌ی ژیانه، ئێمه ژنانی ئێزیدین"یان هه‌ڵگرتبوو.
هه‌روه‌ها له‌رێپێوانه‌که‌دا له‌گه‌ڵ وێنه‌کانی رێبه‌ری په‌که‌که عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ئێزیدی که بوونه سیمبۆلی به‌رخۆدانی ژنانی ئێزیدی که له‌ئه‌نجامی بۆمبارانی فرۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک گیانیانبه‌ختکردبوو هه‌ڵگرتبوون.
پاش رێپێوانه‌که و به‌گه‌یشتنیان بۆ گۆڕه‌پانی پیرۆزبایی به‌راوه‌ستانی خۆله‌کێک بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌رێگای تێکۆشانی ئازادی و به‌رقه‌راری دیموکراسیدا شه‌هیدبوون و پاشان تیپی منداڵانی شه‌هید بێریڤان ده‌رکه‌وتن و هه‌ڵبه‌ست و گۆڕانیان چڕی.
(ش ب)