ژنانی چەمچەماڵ دوای خولێکی فێرکاری بڕوانامە وەردەگرن
11:30
ژنها
سلێمانی- بەمەبەستی ئەوەی كە ژنان فێری كارێك ببن كە بتوانن داهاتی خۆیان بەدەست بهێنن، لیژنەی ژنانی چەمچەماڵی یەكێتی ژنانی كوردستان خولێكی دروومانو چنین بۆ 30 فێرخوازی سنورەكە کردوە و دوێنێش بەبۆنەی هەشتی مارس بڕوانامەی فێربوونیان لە خولەکەکە پێبەخشرا.
مەریەم محەمەد لێپرسراوی لیژنەی ژنانی چەمچەماڵی یەكێتی ژنانی كوردستان راگایەند: "خولێكی دروومانو چنینمان بۆ فێرخوازان كردۆتەوە، كە خولەكان بێ بەرامبەرەو لەڕابردووشدا چەندین خولی جۆراوجۆرمان بۆ ژنان كردۆتەوەو ئێستاش ژمارەیەك لەو ژنانە بوونەتە خاوەن كارو دوكانی خۆیان هەی."
ئاشكراشیكرد كە لەم خولەدا 30 فێرخواز بەشداربوونو رۆژی هەشتی مارس بڕوانامەی خولەكەیان پێەبەخشراوە وخولەكانیشیان بەردەوام دەبێت.
(ش ب)