کلارا نمونەیەک بۆ کارکردنی ژنان
12:01
شەهریبان ئاسلان/ژنها
روحا- کلارا ناوی کۆپەراکتیفی بەرهەمە سروشتیەکانی ژنانە، کە سەرەتا بە چوار ژن دەستیان پێکرد و ئێستا 50 ژن کاری تیادەکەن.
کارگەی هەروەزی و سروشتی کلارا، کە تایبەتە بە ژانان و ماوەی ساڵێکە کراوەتەوە، لە ناوچەی هەوێنگی سەر بە شاری ڕوحای باکوری کوردستانە، هەموو جۆرە بەرهەمێکی سروشتی وەک؛ (سرکەی هەنار،بیبری ورد، سۆسی تەماتە، دۆشاوی تەماتە) و بە گشتی چەندین جۆر بەرهەمی سروشتی لەلایەن ژنانەوە بەرهەمدێت.
لەبارەی کارو خەباتەکانیان و چۆنتی کارکردنیان ئیسلم بۆزکورت بۆ ئاژانسەکەمان بەو شێوەیە دوا: "کاروخەباتێکی هاوبەش و بە هاوکاری یەکتری بەڕێوەدەبەین، تەواوی بەرهەمەکانمان لێرەوە بۆ دێن، واتە گشتی خۆماڵیەو لە زەویەکانی ڕوحاوە بۆماندێن. هەروەها رۆژانە خەریکی ئەم کارەیەن و هەموومان ژنین وکاتێکی خۆش بەسەر دەبەین، منیش سەرەتا یەکێک بووم لە پێشەنگی کردنی ژنان لە کردنەوەی ئەم کۆپەراکتیفە، کە تایبەت بێت بە ژنان تا بتوانین بژێوی ژیانمان بە دەست و پەنجەی ژنان بەرهەم بێنین."
ئیسلم بۆزکورت، باسیشی لە وە کرد کە ڕۆژانە ژنان ڕوو لەم کارە دەکەن و بیریخستەوە کە کە سەرەتا بە چوار ژن دەستیان پێکرد و ئێستا 50 ژن کاری تیادەکەن.
(ش ب)