مه‌خموور; گه‌ریلاکانی یه‌ژا- ستار و گه‌ل 8ی مارسیان بە یەکەوە پیرۆز کرد

12:26

ژنها

مەخمور- له‌که‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان به‌جۆشێکی مه‌زنه‌وه‌ پیرۆز کرا، له‌پیرۆزبایه‌که‌دا فه‌رمانده‌ی یه‌ژا- ستار چیده‌م دۆغان و کۆردیناسیۆنی ئه‌نجومه‌نی عشتار مه‌دیا جودی وتەی خۆیان پێشکەش کرد و وتیان: له‌رۆژهه‌ڵاتی ناەڕاست به‌هاری ژنه‌، شۆڕشی ژن هه‌یه‌، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌م به‌هاره‌ سه‌رکه‌وتنی گه‌لانه‌.

له‌که‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی دوێنێ سێشەممە 8ی مارس به‌به‌شداری گه‌ریلاکانی یه‌ژا- ستار و هه‌په‌گه‌ و هه‌زاران په‌نابه‌ری که‌مپی مه‌خمور رۆژی جیهانی ژنان به‌جۆشێکی مه‌زنەوە پیرۆز کرا.

سه‌ره‌تای پیرۆزباییه‌که‌ خوێندکاران بەمه‌راسیمه‌ک و بەبەشداری ژنان به‌جلوبه‌رگی کوردیه‌وه‌ کەگۆڕه‌پانی کامپەکە بەوەستانی خوله‌کێک رێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد. پاشا گه‌ریلاکانی یه‌ژا-ستار و هه‌په‌گه‌ به‌مه‌راسیمێکی سه‌ربازی به‌شداری پیرۆزباییه‌که‌ بوون.

لەوێ فه‌رمانده‌ی یه‌ژا- ستار چیده‌م دۆغان له‌سه‌ر گرنگی 8ی مارس قسەی کرد و وتی:" ئه‌مڕۆ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به‌هاری ژنه‌، شۆڕشی ژن له‌ئارادایه‌، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌م به‌هاره‌ی گه‌لان سه‌رکه‌وتنی گه‌لانه‌".

‌دوای فەرماندەی یەژا- ستار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی عشتار مه‌دیا جودی ئاخاوت و سه‌ره‌نجی راکێشایه‌ سه‌ر گرنگی رۆژی هه‌شتی ئادار و وتی:" ژنان به‌زۆری و زه‌حمه‌تی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌، ئه‌مڕۆ کات کاتی ژنانه‌، سه‌رهه‌ڵدان و ئازادی ژنانه‌، ژنی کورد ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر چوارلای کوردستان به‌رخۆدان و تێکۆشانی مه‌زن ده‌که‌ن، ئازادی ژن ئازادی کۆمه‌ڵگایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی ژنان به‌ره‌و ئازادی به‌جۆشەوە ده‌ڕۆین، ئه‌وه‌ لەسایەی رێبه‌ر ئاپۆیە".

پاش قسەکان مەراسیمەکە بە وتنەوەی سروود و گۆرانی و نمایشی شانۆگەری و هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.

(ش ب)