"نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە جەژنی بەرخۆدان"
08:09
ژنها
ئامەد- ڕێکخستنەکانی باکوری کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرنامەی پیرۆزباییەکانی نەورۆزی 2016یان ئاشکرا کرد و ڕایانگەیاند کە لە ژێر دروشمی بە بەرخۆدانی سەردەکەوین" نەورۆزی ئەمساڵ پیرۆز دەکەین و بانگەوازی خاوەنداری کردنی نەورۆز لە سەرجەم گەلی تێکۆشەر دەکەین.
ڕێکخستنەکانی باکوری کوردستان(کەژا،هەدەپە، هەدەکە، دەتەکە و دەبەپە) لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرنامەی چالاکی و پیرۆزبایەکانی نەورۆزی 2016یان بۆ ڕایی گشتی ڕاگەیاند. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکادا هەر یەک لە فیگەن یوکسەک دا‌غ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سەلما ئیرماک و خەتیب دیجلە هاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی و گولستان کلچ و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان و هاوسەرۆکانی هەدەپە لە هەرێمەکانیتر ئامادە بوون.
سەرەتا سەلما ئیرماک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ڕایگەیاند کە نەورۆز بۆ هەموو گەلان بەتایبەتیش گەلی کورد گرنگی زۆری هەیە و وتی: "پێواژۆی نێوان کاوەی ئاسنگەر تا مەزلوم دۆغان واتای سەدەمی بەرخۆدانی دەبەخشێت، چونکە ئەم ساڵ ساڵێکی پڕ لە نەهامەتی بوو بۆ گەلان و ساڵی سەپاندنی کۆمەڵکوژی سەرکوردانە، بۆیە نەورۆزی ئەم ساڵ دەبێتە جەژنی بەرخۆدانی، بۆیە لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەین و لە هەر شوێن تەنانەت لەو شوێنانەی لە ژێر گەمارۆی سوپاش دان نەورۆز پیرۆز دەکەین."
دواتر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، له‌مساڵدا جه‌ژنی نه‌ورۆز له جزیره بۆتان ده‌گێڕین، داواش له هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌ل ده‌كه‌ین، به گیانی به‌رخودان و خه‌باته‌وه روو له خاكی ئاشتی و دیموكراتی بكه‌ن.
ده‌میرتاش وتیشی: "خوازیارین هه‌موان له‌و رۆژه مه‌زنه‌دا له‌گه‌ڵمانبن، له‌وپێناوه‌شدا بانگه‌شه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو دۆستانمان كردووه له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان" هەروەها وتیشی: لە نەورۆزی ئەمساڵدا قەدەغەی هاتووچۆ نامان وەستێنێ و هەر مەیدان مەیدانی بەرخۆدانیە.
( ش ب )