رۆژی ژن لە لەیلاخ پیرۆز کرا
08:11
ژنها
ناوەندی هەواڵ- دوێنێ 8ی مارس، کۆمەڵێک خەڵک و چالاکی مەدەنی لە شارۆچکەی لەیلاخ لە کۆبوونەوەیکدا ، رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەریان پیرۆز کرد.
ئەو کۆمەڵە چالاک مەدەنیانە لە لەیلاخ سەر بە پارێزگایی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە گردبوونەوەیەک ئەو رۆژەیان پیرۆز کر، هاوکات بە توندیش ئیدانەی قەدەغەی پیرۆزکردنی ئەو رۆژەیان کرد.
جێی ئاماژەیە کە ئەنجامدانی هەر جۆرە مەراسیمێک و یادکردنەوێکی رۆژی ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن حکومەتی ئێران قەدەغە کراوە و هێزە ئەمنیەکان رێگە و پێگەی توندیان بۆ روبەرو بوونەوەی چالاکی خەڵک گرتبوە بەر.
پێشتریش چەند کەسێکی وەک سیمین چایچی چالاکی ناسراوی ژنان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوون و داوایان لێ کردبوون ، هیچ هەنگاو و هەوڵێ بۆ بەرز راگرتنی رۆژی ژن نەدەن، ئەگینا روبەروی لێپرسینەوەی توند دەبن.
ئێران یەکێ لە وڵاتانی دونیایە کە پێشێلکاری دژ بە مافەکانی ژنان بەرادەیێکی زۆر روو دەدات و حکومەت بە شێوەی سیستماتیک و بە یاسا کراو مافەکانی ژنان وەک بەشداری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی ژنان ، یەکسانی و بەرابەری رەگەزی ...هتد پێشێل دەکات.
(ش ب)