لە ڕواندا بڕیارێکی نوێ لەبارەی کارکردنی ژنانەوە

09:58

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕێگە بە ژنانی دووگیان نادرێت کە کاربکەن یان ئەگەر کاریش بکەن موچەیان پێنادرێت، یان لەماوەی دابڕانیان لە کار موچکەیان دەبڕدرێت، بۆ ئەمەش ژنان ڕووبەڕووی چەندین گرفت دەبنەوە، پەڕلەمانی وڵاتی ڕوندا یاسای منداڵ بوونی بۆ ژنانی کرێکار پەسند کرد، بێ ئەوەی موچەیان ببڕدرێت.

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕێگە بە ژنانی کرێکار نادرێت کە منداڵیان ببێت، ئەمەش لە گەڵ خۆیدا چەندین گرفت بۆ ژنان دروست دەکات، بەڵام لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا پەڕلەمانی وڵاتی ڕواندا یاسایەکی نوێی بۆ ژنانی ئەم وڵاتە دەرکرد بە گوێرەی ئەمەش یاساکە بەم شیوەیەیە، ژنان دەتوانن لە کاتی کارکردندا دووگیان بن و هەروەها ماوەی شەش مانگ دەستوریان پێبدرێت کە لەماڵەوە بن و موچەکەشیان نەبڕدرێت، ئەم یاسایەش بۆ هەموو ئەو ژنانەیە کە لە شوێنە فەرمیەکان کاردەکەن. هەروەها پەڕلەمانی ئەو وڵاتە ڕاشیگەیاندووە کە بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە دەبێت هەرکەس هەوڵ بدات و دەوڵەتیش کار لەسەر ئەمە بکات. تەنها ماوەتەوە کە سەرۆک کۆمار بڕیارەکە پەسەند بکات.

ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی بۆ کارە مرۆییەکان ڕایگەیاند کە لە سەدا 80 ئەو ژنانەی لە جیهان ڕووبەڕووی ئەو گرفتە دەبنەوە لە وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقا دەژین. هەروەها ڕایگەیاند کە لە 52 وڵاتی ئەفریقا، ژنان تەنها ماوەی 14حەفتەیان پێدەدرێت کە بۆ منداڵ بوون لە ماڵ بمێننەوە، هەروەها وڵاتانیتریش زۆربەیان 12 یان 13 حەفتە رێگە بە ژنانی کرێکار دەدەن کە لەماڵ بمێننەوە، هەربۆیە ڕاشی دەگەیەنێت کە ئەم شێوازەی کارکردن ئاستەنگە لە پێش ژنان و زۆربەی ژنان بەم هۆیە لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە دەوڵەتانی ئەفریقا پشتگیری مافەکانی ژنان ناکەن.

( ش ب)