پێنج کەس لە دەریای ئیجە خنکان کە یەکێکیان منداڵە

10:24


ژنها

چاناقالا- به‌له‌مێكی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ نایاساییه‌كانی له‌ناوچه‌ی ئیواجیكی سه‌ربه‌پارێزگای چاناقەلا له‌توركیا تێكشكاوه‌و پێنج كۆچه‌ر خنكاون كه‌یه‌كێكیان كچه‌ منداڵێكه‌ .

به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەمە به‌له‌مێكی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ نایاساییه‌كان کە بەرەو دوورگەی میدیلی یۆنان دەچوو، له‌ناوچه‌ی ئیواجیكی سه‌ربه‌پارێزگای چاناقەلا له‌توركیا تێكشكاوه‌و پێنج كۆچه‌ر خنكاون كه‌یه‌كێكیان كچه‌ منداڵێكه‌ .

پاسه‌وانه‌كانی ده‌ریا ده‌ست به‌جێ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و 9 کۆچبەریان ڕزگار کردوە، دوو كۆچه‌ری تر بێسه‌روشوێن. زۆربەی کۆچبەرانی ناو بەلەمەکە خەڵکی ئەفغانستان و ئێران، ئەو کۆچبەرانەی کە ڕزگار کراون ڕەوانەی نەخۆشخانەی کراون.

(ش ب)