"ئەم ژێرزەمینە شوێنی دواین هەناسەی شێرەکانە"

13:59

"ژنها

شرناخ- دایکی ڕۆژنامەوان ڕۆهات ئاکتاش کە لە یەکەمین کۆمەڵکوژی ژێر زەمینەکانی جزیرەدا گیانی لە دەستدا، دوای ئەوەی چووە ناو ژێرزەمینەکە دەستی لەدیوارەکاندا و وتی: "ئەم ژێرزەمینە شوێن دوا هەناسەی شێرەکانە."

کەسوکاری ڕۆژنامەوان ڕۆهات ئاکتاش (کە لە ژێرزەمینەکانی جزیرەدا گیانی لەدەستدا) دوای ئەوەی لە ناوچەی جزیرە بە ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆکردن هەڵگیرا، سەردانی ئەو ژێرزەمینەیان کرد کە کوەکەیان و بە سەدان کەسی تیا کۆمەڵکوژ کرا. و دایکی و باوکی شەهیدی ڕۆژنامەوان ڕۆهات ئاکتاش، لەگەڵ کەمال ئاکتاش پەڕلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەردانی ژێرزەمینەکەیان کرد لە کۆڵانی بۆستانجی.

دوای ئەوەی چوونە ژێرزەمینەکە، دەستیان بەدیورەکان داهێنا و کۆڵان بە کۆڵان لەو شوێنانە گەڕان کە بەرخۆدانی تیا کراوە و کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە، مەلیحە ئاکتاش دایکی ڕۆهات ئاکتاش وتی: "لەم شوێنە شێرەکان دواین هەناسەیان داوە، ئامانجی کورەکەم گەیاندنی دەنگی بەرخۆدانی و دڕندەی دەوڵەت بوو بۆ هەموو جیهان، بەڵام بە دڕندەترین شێوە کۆمەڵکوژکران، باوەڕمان بە هاوڕێکانی هەیە کە پیشەکەی بەردەوام بکەن و خاوەن لە ئەرکە بە جێماوەکەی دەرکەون، بۆیە سەرمان بەرزە و شانازی بە کورەکەمانەوە دەکەین."

(ش ب)