مەرجی ئێران بۆ چارەسەری پزیشکی زەینەب بارمتەگرتنی کەس وکاریەتی
09:51
ژنها
ناوەندی هەواڵ- بەرپرسای گرتوخانەی خۆیێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناردنی زەینەب جەلالیان گیراویی سیاسی کورد بۆ نەخۆشخانەوە و چارەسەری پزیشکی، بارمتەگرتنی یەکێک لە ئەندامانی ماڵباتەکەیەتی .
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی گیراویی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان وتویەتی :"سەرەتاکانی مانگی شوبات لە ئیتلاعاتەوە هاتوون و داوایان دەکرد کە زەینەب ئیعتراف کات و لەو کاتەدا فیلمی بگرن، وتویانە هەم حوکمەکەت کەم دەکەینەوە هەم چارەسەری پزیشکیت بۆ دەکەین ، زەینەبیش وتویەتی گەر قەرار بێت بۆ چارەسەریم بەدیل بدەم، نە چارەسەریم دەوێ نە دانپیانانی تەلەفزیۆنی دەکەم نە بینینی نە بینینی کەسوکاریشم دەوێ.
بە پێی وتەکانی ئەو ئەندامەی خێزانەکە دوایی چەند رۆژ چەند کەسی ئیتلاعاتی دەچن و ئەو جار پێیان دەڵێن؛ ئەگەر کەسێکی خێزانەکەتان بێت و لە زیندان بێت، تا ئەو کاتەی چارەسەری پزیشکی بۆ زێنەب دەکرە، مۆڵەت دەدەینە زەیەب بۆ چارەسەری پزیشکی. باوکی زەینەب وتبوویی زۆر باشە، من دێم و لە زیندان دەمێنمەوە،بەڵام ئەو ئیتلاعاتیانە وتوویانە نابێت تۆ بێی دەبێت کەسێک گەنج بێت و تا ئێستاش نەیاهێشتوە سەردانی پزیشک بکات."
زەینەب جەلالیان لە نۆیەمین ساڵی دەسبەسەر بوونی بە هۆیی نەخۆشی چاو لە مەترسی لەدەست دانی بینین دایە و هەر کات مەترسی هەیە چاوەکانی لەدەست بدات. هاوکات لەو چەند ساڵە دا توووشی نەخۆشی و چڵک کردنی ریخۆڵە و خوێنرێژی ناولەشی بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرای پزیشکی هەیە زوو هەیە.
زینەب جەلالیان 11-3 2005 لە رێگایی کرماشان بۆ سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا.دواتر بە تۆمەتی هەوڵدانی چەکدارانە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، سزایی سێدارەی بەسەر دا سەپا، دواتر سزاکەی بە زیندانی هەتا هەتایی گۆڕدرا.
(ش ب)