یەکەم ئاگری نەورز لە ئێلهـ کرایەوە

09:53

ژنها

ئێلهـ- لە گەڕکی باغلەری شاری ئێلهـ (باتمان)یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە و لەلایەن پۆلیسیش هێرشی کرایە سەر.

شەوی ڕابردوو کاژمێر 08:00ی شەو، یەکەم ئاگری نەورۆز لە گەڕەکی باغلەری شاری (ئێلهـ)ی باکوری کوردستان لەلایەن ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتیان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارتیە کوردیەکان (دەبەپە وهەدەپە) و عایشە ئاجار پەڕلەمانتاری شاری ئێلهـ، هەڵگیرسێنرا. هاوڵاتیان بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی نەورۆز، بژی بەرخۆدانی جزیرە" و بە گێرانی هيڵپەڕکێ نەورۆزیان پیرۆز کرد.

بەڵام دوای ماوەیەک پۆلیسی تورک، بەبەکارهێنانی بۆمبای گازی، ئاوی شد و گولـلەی پلاستیک، هیڕشی کردە سەر هاوڵاتیان، هاوڵاتیانیش لە هەرشوێنێکی گەڕەک بەبەرد و گولـلەی هەوایی وەڵامی پۆلیسیان دایەوە.

(ش ب)