کینیا؛ هۆشیاری لە بارەی ژیانی ژنان دەدرێت

11:18

ژنها

ناوەندی هەواڵ- گوایە لە کینیا مافی موڵکایەتی هەیە، کاتێک ژنێک هاوسەرەکەی دەمرێت نەک تەنها ماڵەکەی بەڵکو تەواوی پێویستیەکانی لێدەسەنرێتەوە و دەربەدەر دەکرێت، ڕێکخراوێک لەمبارەیەوە هۆشیاری دەداتە حکومەتی ئەو وڵاتە.

لە وڵاتی کینیا وەک زۆرێک لە وڵاتانی تری جیهان کاتێک ژنێک هاوسەرەکەی دەمرێت، موڵک و سامانەکەی داگیر دەکرێت، هەرچەندەش ڕەنجی تێدابێت، ژنان ناچار جارێکیتر لە سفرەوە دەست بە پەیداکردنی بژێوی ژیانیان بکەن، کە زۆربەشیان بە کاری جوتیاری بژێوی ژیانین دابین دەکەن. حکومەتی ئەو وڵاتە ساڵی 2010 چاکسازی لەیاسای موڵکایەتی کردبوو، بەڵام تا ئێستاش ژنان ناچاری ئەم جۆرە دابونەریتانە دەبنەوە.

ژنێک بەناوی ئەمیلی کە لە گوندێکی ڕۆژئاوای کینیا دەژیێت و ماوەی 30 ساڵ لەگەڵ Hrw.orgبە گوێرەی هەواڵی ماڵپەری ڕەنجێکی زۆر دەدات لە ماڵ وکاری جوتیاری، هاوکات چوار منداڵیشی هەیە، بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرەکەی دەمرێت، موڵکەکەی لەلایەن کەسوکاری مێردەکەی لێدەسەنرێتەوە، ئەمیلی لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت: "هەموو ڕووداوەکان لە دوای مەراسیمی ناشتنی هاوسەرەکەم دەستان پێکرد، ماڵ، جلوبەرگ، مولک و هەرچی کەلوپەلی ناوماڵە لێیان سەندمەوە."

لە حەفتەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ژیان و مافەکانی ژنان لەو وڵاتە ئامادەکرد، لە ڕاپۆرەکەدا کەکار بۆ مافەکانی ژنان لە ڕاپۆرتەکەیدا زۆربەی ژنانی گوندنشین CEDAW، هۆشیاری دەداتە حکومەتی ئەو وڵاتە، CEDAWلەوبارەیەوە ڕێکخراوی ڕووبەڕووی نادادپەروەری دەبنەوەو مافەکانیان پێشێل دەکرێت، هەروەها هۆشیاری دەداتە حکومەتی ئەو وڵاتە لە پێشلکردن و جیاکاری دەستوری ئەو وڵاتە و بارودۆخی ژنان.

(ش ب)