خانەقین؛ دیداری سینه‌مای ژنان کۆتایی هات

11:55

ژنها

خانەقین- به‌مه‌به‌ستى پیرۆزکردن و به‌رز راگرتنى 8ی مارس رۆژى جیهانى ژنانی ڕەنجدەر له‌شارۆچکه‌ى خانه‌قین، دیدارى سینه‌ماى ژنان به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ک ژنی شارۆچکه‌که‌ش خه‌ڵاتیان پێبەخشرا.


له‌ شارۆچکه‌ی خانه‌قین، بۆ به‌رزراگرتنی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، له‌ ماڵى روناکبیرى سه‌لام، به‌هاوکارى به‌رێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنانى گه‌رمیان، منداڵپارێزى کوردستان و یه‌کێتی ژنان، له‌ رۆژانى 9-10ئازار دیداری سینه‌مای ژنان به‌رێوه‌چوو و دوێنێ-ش ژماریه‌ک ژن-ی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ خه‌ڵاتکران.


له‌وباره‌یه‌وه‌ زانا حه‌مه‌ غه‌ریب، به‌ڕێوبه‌رى ماڵى سینه‌ما، ڕایگەیاندووە کە ‌حه‌وت فیلم پیشان ده‌درێت، لەوانە شه‌ش فیلم ده‌رهێنه‌ره‌کانیان ژنن فیلمێکیشیان ده‌رهێنانى (ریحا ئه‌رده‌مم‌)ه‌ ده‌رهێنه‌رێکى کوردى باکووره‌ و فیلمه‌که‌ی له‌سه‌رژنانى گه‌ریلایه‌، فیلمه‌کانى تریش هه‌موى باسى ئازار و نه‌هامه‌تیه‌کانى ژنان ده‌کا و له‌ماوه‌ى دوورۆژدا نمایشکران.


به‌رێوبه‌رى ماڵى سینه‌ما، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردوە کە یه‌کێک له‌و فیلمانه‌ باس له ‌خه‌ته‌نه‌کردنى مێینه‌ ده‌ه‌کات و له‌ ده‌رهێنانى خانمه‌ سینه‌ماکار شیلان سابیر-ه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، وه‌ یه‌کێکی تر له‌ فیلمه‌کان باس له‌ئازارى ژنێکى کورد ده‌کات له‌ باکورى کوردستان، که‌ چۆن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه‌ راده‌گوێزرێ بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له‌وه‌ێ تووشى ئازار و نه‌هامه‌تی و دابڕان ده‌بێ.


هه‌روه‌ها، هه‌ر دوێنێ له ‌مه‌راسیمێکدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر 15 ژنی پێشەنگ لەبوارە جیا جیاکاندا دابەشکرا لە شارۆچکه‌ی خانه‌قین-دا دابه‌شکرا.

(ش ب)