ئینگلتەرا؛ لەساڵی ٢٠١٥ دا ١٢٠ ژن کوژراون

13:22

ژنها

ناوەندی هەواڵ – پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی بەریتانیا لە دانیشتنێکی پەڕلەماندا بانگەوازی تێکۆشین کردن دەکات لە بەرامبەر زیادبوونی کوشتنی ژنان لە وڵاتەکەیدا.

جیس فلیپس پەرلەمانتاری پارتی ڕەنجدەران لە بەریتانیا، بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر لە دانیشتنێکی پەرلەماندا ناوی120 خوێندەوە کە لە سالی ڕابردوو لەلایەن پیاوانەوە کوژرا بوون و ڕایگەیاند کە لەو وڵاتەدا هەر لەماوەی سێ ڕۆژدا ژنێک دەکوژرێت، هەرەوەه جیس فلیپس دواتر وتەیەکی پێشکەش کردو وتی: " هەموو ئەو ژنانە بەبیردێنینەوە کە لە ساڵی ڕابردوو لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، دەبێت کارێک بکەین بۆ ئەوەی ڕێگەنەدەی تەنانەت ژنێکیش بکوژرێت، چونکە شتێکی ئاسایی نیە ئەگەر لەم وڵاتەدا لە سێ ڕۆژدا ژنێک بکوژرێت بۆیە دەبێت هەموو ژنان بکەونە نێو هەوڵدان بۆ ڕێگری کردن و کۆتایی هێنان بە ژن کوشتن."

(ش ب)