سوێد؛ ڕێپێوانێک بۆ پشتگیری شەرڤانانی یەپەژە بەڕێوەچوو - دواین هەواڵ
13:24
ژنها
سوێد- کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سوێد بە ڕێپێوانێک سڵاویان لەبەرخۆدانی شەرڤانانی (یەپەژە) لە ڕۆژئاوای وڵات کرد کە لە بەرامبەر چەتەکانی داعش شەڕ دەکەن.
کوردنشینانی شاری ڤاستەراساس-ی وڵاتی سوێد، لە چوارچێوەی چالاکیەکانی هەشتی مارسدا بە مەبەستی پشتگیری کردنی شەڕوانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە، ڕێپێوانێکیان ئانجامدا لە ڕێپێوانەکەدا، کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان بەشداریان کرد دروشم بۆ بۆ ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریەکانی باکوری کوردستان وترانەوە.
ڕێپێوان لە کۆڵانێکی نزیک ناوەندی شار دەستی پێکردو تا گەیشتنە مەیدانی سیماتۆرگێت بەردەوام بوو، لەو مەیدانە ژنان کۆبوونەوە و بێریتان سۆیسورەن وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند کە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرەڕای شەڕکردن لە بەرامبەر چەتەکانی داعش، تێکۆشانی بونیادنانی سیستەمێکی ئازاد و یەکسانی ڕەگەزیش دەکەن، هەروەها وتی: "سڵاو لە شەرڤانانی یەپەژە دەکەین کە بوونەتە قەڵغانی پاراستنی سەرجەم ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان."
ڕێپێوانەکە سەرنجی هەموو خەڵکی شارەکە و ڕاگەیاندنەکانی ڕاکێشا، بۆیەش لە نزیکەوە چاودێری ئەو خۆپیشاندانەیان دەکرد.
(ش ب)