حەسەکە؛ شەهیدانی قامیشلۆ بەبیرهێنرانەوە - دواین هەواڵ
14:46
ژنها
حەسەک- لە دوازدەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی قامیشلۆدا، بەمەبەستی بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی لە شاری حەسەکە سمینارێک سازکرا و رژێمی بهعس-یش بهتوندی شهرمهزارکرا.
سەرلەبەیانی هەینی ئەمڕۆ لە شاری حەسەکەی کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، پارتی یەکێتی دیموکراتی(پەیەدە)، لە دوازدەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی قامیشلۆدا بۆ وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ١٢ی ئازار، سمینارێکی سازکردو لە سمینارەکەدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی سوریا بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان گەلان دروست بکات، ئەم کۆمەلکوژیەی ئەنجامدا.
لە سمینارەکەدا ڕێناس عەفرین قسەی کرد و وتی: "رژێمی بەعسی سوریا لە 12ی ئازاری 2004دا لە شاری قامیشلۆی رۆژاوای کوردستان لە چالاکیەکی وەرزشیدا تاوانێکی دیکەی ئەنجامدا، ئامانجی دوژمنان ئەوەبوو نێوان گەلان تێک بدەن بەڵام پلانەکەیان سەری نەگرت، ئەمڕۆ هەموو گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە یەکەوە دەژین، ئەوەش مانای پوچەڵ کردنەوەی ئەو پلانەیە، بۆیە جارێکیتر ڕژێمی بەعس و هاوکارانی شەرمەزاردەکەین."
هەرەوها زەینەب ساروخان ئەندامی پارتی دیموکراتی (پەیەدە) لە سمینارەکەدا وتەیەکی پێشکەش کردو ڕایگەیاند: "شەهیدانی قامیشلۆ شەهیدانی ئازادین، دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمی ڕەنجی شەهیدانە، بە دڵنیایی رەنج و خەباتی ئەوان بە فیڕۆ نەچوو، وه بەرخۆدانی ئەوان بووە هەوێنی خۆسەریی ئەمڕۆ، لەم ڕۆژەدا جارێکیتر منداڵانی کۆمەڵکوژی و هەموو شەهیدان بیردێنینەوە."
(ش ب)