راهیبەکانی تیبت لە بەرامبەر جیاکاری ڕەگەزی تێدەکۆشن

08:02

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە هەرێمی تیبت ئەقلیەتی دەسەڵاتداری سەروەرە وراهیب و ڕاهیبە خاوەن هەمان پێگە نین، ئەو ڕەهیبانەی بۆ یەکسانی ڕەگەزی تێدەکۆشن ڕایانگەیاند؛ کە ئەوان ماوەیەکە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە، بەڵام بەردەوام دەبن لە تێکۆشانی خۆیان.

بەگوێرەی هەواڵێکی (گلۆبال پۆستە) زیاتر لە ١٠٠ راهیبەی ژنی بودییست لە ئەکادیمیای "ئەنستیستۆی لارونگ گار" پەروەردەی ئایینی وفێمێنیزم دەبینن، ئەو ڕاهیبانەی کە سیستەمی دەسەڵاتداریان پەسەند نەکردوە، لە سەرئەم مژارە کتێبێکیان چاپکردوە هەروەها ساڵانەش گۆڤارێک دەردەخەن. بەڵام ئەو تێکۆشانەی ڕاهیبەکان لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتداریەوە لەهەرێمەکە چەواشەدەکرێتەوە. خیندە شژامۆونی راهیبی هەرێمی تیبت، کەبەباوەڕی بودییزم باوەڕە و هەموو فەرزەکانی ئاینەکەی جێبەجێ دەکات، ڕایگەیاند کە یەکسانی لە نێوان ڕاهیب و ڕاهیبە کان بوونی نیە.

خیندە شژامۆونی راهیبی هەرێمی تیبت، لەوبارەیەوە دەڵێت: "ئەگەر بەوردیەوە سەرنج بدەین لە باوەڕی بوودییزیمدا یەکسانی ڕەگەزی بنەمایەکی سەرەکیە و ناوی 'دڵی بوداش' کۆدێکە بۆ ئەمە، بەڵام لە زۆر شوێن باوەڕی و فەلسەفیەی بوودایزم دوور لە ڕاستی و ناوەرۆکی خۆی جێبەجێ دەکرێت، و تێڕوانینێکی تەسکی بۆ دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی حەقیقەتی ئەم باوەڕیە فەرامۆش بکرێت."

ئەو ڕاهیبەیە وتیشی: "ئێستا زیاتر لە ١٠٠ راهیبەی ژنی بودییست لە ئەکادیمیای 'ئەنستیستۆی لارونگ گار' پەروەردەی ئایینی وفێمێنیزم دەبینن، لە کاتێکدا لە ئەکادیمیاکانی تیبت ژن وپیاو لەئەکادیمیاکان لە یەک جیادەکرێنەوە، تەنانەت ڕێگە بە پیاوان نادرێت کە بچنە ئەو شوێنانەی کە راهیبەی ژنی تیا دەمێنێتەوە، هەروەها لە ئەکادیمیاکاندا ماجستەر بۆ ژنان قەدەغەیە."

هەرێمی تیبت پێشووتر سەربەخۆ بووە و وەک ناوەندێکی ئاینی بودیەکانی جیهان ناسراوە، بەڵام لە ساڵی 1950 لەلایەن وڵاتی چین داگیر دەکرێت و تائێستاش لە ژێر داگیرکەری ئەم وڵاتەدایە.

(ش ب)