چارەسەری شێرپەنجەی مەمک لە ماوەی ١١ ڕۆژدا
08:48
ژنها
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان- زانایانی بریتانیایی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌لێدانی دوو ده‌رمان توانوویانه ئه‌و تومورانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له‌هه‌ندێ له‌نه‌خۆشه‌کان له‌ماوه‌ی یازده رۆژدا زۆر بچوک یان به‌گشتی له‌ناو ببه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانایانه ئه‌م که‌شفه تازه‌یه"چاوه‌ڕوان نه‌کراوه"، که له‌دواین کۆنفرانسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له‌ئه‌وروپا باس کراوه ده‌توانێت هیوابه‌خش بێت که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ژنانی تووشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له‌شیمی دره‌مانی به‌دوور بن.
به‌گوێره‌ی زانایانی بریتانیایی ئه‌م که‌شفه ده‌توانێت هه‌نگاوێکی زۆر به‌کاریگه‌ر بۆ ده‌رمانی گشتی شێرپه‌نجه به‌ناو بکرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و دکتورانه‌ی که ئه‌م که‌شفه تازه‌یان له‌کۆنفرانسی شێرپه‌نجه باس کردوه ده‌ڵێن، ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌کان نه ئامانجی ئه‌وان بووه و نه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شیان ده‌کرد.
ئه‌وان ته‌نیا له‌شوێن ئه‌وه‌وه بوونه که چۆن له‌ماوه‌یه‌ک کورت‌دا له‌نێوان ده‌ستنیشان کردنی تومور و ده‌ستپێکردنی ده‌رمان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و توموره ئه‌م دوو ده‌رمانه ده‌توانێت کاریگه‌ر بێت، ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه بوو، کاتێک جه‌راحه‌کان ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و تومور بوون له‌هه‌ندێ له‌نه‌خۆشه‌کاندا هیچ شتێک له‌تومور دیار نه‌بوو.
پروفیسور جودیت بلیس له‌دامه‌زراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی له‌نده‌ن رایگه‌یاندوه؛ کاریگه‌ری ئه‌م ده‌رمانانه، زۆر زۆر باش بووه و به بی بی سی راگه‌یاندوه، سه‌رسوڕمانی ئێمه زۆرتر به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو که کاریگه‌ری ئه‌و ده‌رمانانه له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا پێکهاتووه.
هه‌ر به‌قسه‌ی پروفیسور بلیس، ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه له‌هه‌ندێ له‌نه‌خۆشه‌کاندا توموره‌که به‌گشتی له‌ناو چووه، ئه‌مه به‌راستی سه‌رسوڕمانه و زۆر به‌توندی روویداوه.
به‌باوه‌ڕی ئه‌م لێکۆڵه‌وه‌رانه‌ی شێرپه‌نجه موممکنه به‌کارهێنانی ئه‌م دوو ده‌رمانه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که له‌داهاتوودا هه‌ندێ له‌ژنانی تووشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک شیمی ده‌رمانی به‌کار نه‌هێنن.
ئه‌م دوو ده‌رمانه ناویان"لاپاتینیب و تراستوزامب که به هرسپتین به‌ناو بانگن، پروتئینی"اچ.ای.ار.2" HER۲"، ده‌که‌نه ئامانج، پروتئینێک که له‌زۆرترین نمونه‌کاندا له‌نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی توموره‌که.
(ش ب)