هێلینی ١٣ ساڵان لە هەزەخ شەهید بوو

12:11

ژنها

شرناخ- یەکێک لەو و منداڵانەی لە شاری هەزەخ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، هێلین ئەرسەلان-ی یانزدە ساڵانە کە دوای ماوەیەک بێسەروشوێن بوون تەرمەکەی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە، دایکی ئەم کیژۆيلەیە دەڵێت کە کچەکەی بەو تەمەنەیەوە خەونی بە داهاتووێکی ئازا بینیوەو وتویە؛ کەگەورەبووم بۆ گەلەکەم و ناساندی پرسی کورد تێدەکۆشـم.

هێلین ئەرسەلان تەمەن یانزدەساڵان یەکێک لەو دەیان منداڵەیە کە لە شارۆچکەی هەزەخی سەر بە شرناخ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، لەکاتی کۆمەڵکوژی ئەم دواییەی سەر ئەم شارۆچکەیە، کاتێک هێلین لە دایک دەبێت ناوی دەنێن هێلین، بەڵام چونکە ناوەکە کوردیە، دەوڵەت قبوڵی ناکات و بۆیە ناوی بە فاتمە تۆماردەکەن، هێلین خوێنکاری پۆلی حەوتی بنەڕەتی بوو، بەڵام هەرلەتەمەنی منداڵیەوە خولیای ئازادی بوو بۆیە لە ناو خێزانەکەیدا بە ڕەخنە و تێبینیەکانی دەناسرێت.

گولسوم ئەرسەلانی دایکی هێلین بەم شێوەیە باسی کچکەکەی دەکات: "کچەکەم زۆر حەزی لە تێکۆشانی گەلەکەی دەکرد، خولیای سەرهەڵدانەکان بوو، هەرچەند بەتەمەن بچوک بوو، بەڵام دڵێکی بە قەدەر کێوی گابار و جودی گەورەی هەبوو، کچەکەم بەردەوام دەیوت؛ دەمەوێت لەداهاتووتادا بۆ گەلەکەم و ناساندی پرسی کورد تێبکۆشم."

محەمەد ئەرسەلانی باوکیشی باسی لە دوایین وتەی کچکەکەی کرد کە بەو تەمەنەیەوە درکی بەو ستەم و زوڵمە کردوە و وتی: "ئەو زوڵمەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە لێمان کرێت ناحەقیە، نابێت لەبەرامبەری بێدەنگ بین، چەندە بێدەنگ بین زیاتر بەسەرمان دێنن، بۆیە دەبێت خۆڕاگری بکەین، کچەکەم بەو تەمەنە بچوکەی خۆی بەرگەی ئەو زوڵم و ستەمەی نەدەگرت و پێی دەوتم نابێت تەسلیم بین، هەربۆیە شەهیدیان کرد دەیانزانی نەوەی داهاتووی گەلەکەیەتی، ئەو کچی منە بەڵام شەهیدی نەتەوەی کوردە."

(ش ب)