ئەندامێکیMLKP : چونکە کۆمەڵکوژی پیرسوسم لەبیرنەکردووە من لێرەم

08:06

ژنها

ماردین- یەلیز شیرین ئەندامی MLKPلە شارۆچکەی نوسەیبین پەیوەندی کردوە بە یەکینەکانی ژنان لە باکوری کوردستان و دەڵێت:"لەبەر ئەوەی من ڕووداوی پیرسوسم لەبیر نەکردووە بۆیە بەشداری یەکینەکانی پاراستنی سڤیل - ژن، YPS-JIN بووم."

ئەندامانی پارتی مارکسیست لنینست کۆمەنیست(MLKP) کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر چەتەکانانی داعش و لەناو بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستن بەرخۆدانیان کردووە، ئێستاش بە هەمان شێوە بەشداری ناو ڕیزی یەکینەکانی پارستنی سڤیل(YPS و YPS-JIN) بوونە و پشتگیری دەدەنە ئەو هێزە کوردیە. یەلیز شیرین یەکێک لە ئەندامانی ئەو پارتیەیە و لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسەکەماندا باس لە ئامانجی بەشداریکردنی دەکات بۆ ناو ڕیزەکانی (YPS-JIN) و کۆمەڵکوژی پیرسوسی بەبیرهێنایەوە کە یەکێک بووە لە هۆکارەکانی.

یەلیز شیرین کە ئێستا لە نسێبین لەناو ڕیزەکانی YPS - JIN دایە ڕایگەیاند: "بە میراتی تێکۆشینی یەلیز ئەربای و شیرین ئۆتەر کە لە ئەستەنبوڵ شەهید بوون، بە مەبەستی وەستان لەبەرامبەر سیستەمی ژن کوژ، و بۆ بەردەوام کردنی ڕێبازی هەڤاڵانم کە لە کۆمەڵکوژی پیرسوسدا شەهید بوون، من ئیستا لێرەم و بەشداری ئەم سۆڕشە دەکەم."

یەلیز شیرین تێکۆشانی گەلی کوردی بە تێکۆشانی ئازادیخوازان بەناو کرد و وتی: "دوای ئەوەی ماوەیەک لە پشت بەربەستەکان و لە ناو گەلی کورددا مامەوە زانیم کە بڕیاری هەرە ڕاستم داوە، چونکە تێکۆشانی گەلان هەمیشە سەردەکەوێت. کاتێک دایکان دەمان بینن دەمانوەستێنن و دوعامان بۆ دەکەن، ڕۆژێک منداڵێک پێی وتم؛ دەزانم ئێوە دوافیشەکەکانتان بۆخۆتان دەهێڵنەوە بۆ ئەوەی بەدیل نەگیرێن، ئەوە زۆر کاری لێکردم، بزانە ئیتر منداڵانی ئەو نیشتیمانە چۆن بیردەکەنەوە."

یەلیز شیرین لە کۆتایشدا ئەوەی بیرخستەوە کائەوان وەک گەنجانی (MLKP) بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و وتیشی: "ئەو دۆخە بە قۆناغی سەرکەوتنی گەنجان کۆتایی پێدێت، ئێمەش بەردەوام دەبین لە بەهێزکردن و برەوەدان بە بەرخۆدانی و بە گوێرەی پێویستیەکانی شۆڕش دەجوڵێینەوە."

(ش ب)