دەوڵەتی ئێران قێزەونترین کردوە لە بەرامبەر ژنانی زیندانی بەڕێوە دەبات
10:14
ژنها
ناوەندی هەواڵ- بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتوهکان له زیندانی ئێران ئەشکەنجەکردن ڕووی لە زیادبوونەهەروەها کاربەدەستانی زیندان بۆ سەپاندنی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و کۆنەپەرستی خۆیان پشکنینی جەستەیی بەناو داوێن پاکیان بۆ دوو ژنی شاعیر کردووە.
دەوڵەتی ئێران له ١٩-١-٢٠١٥دا دوو ژنەشاعیری بەناوەکانی "ئاتینافرقدانیوفاتمەئیختیساری"لە ماڵی خویان دەسبەسەر دەکات و دواتریش سزای ١٢سال ٦مانگی بۆبڕینەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی ژیانی ئەو دوو ژنەدا لە ڕاپۆرتێکدا ڕادەگەیەنێت کە ژنان ڕووبەڕووی گرانترین دۆخی خراپی دەرونی دەبنەوە، چونکە کاربەدەستانی زیندان بە زۆرەملە پشکنینی جەستەیی بەناوی داوێنپاکی بۆ ژنان دەکەن تاوەکو بزانن ئاخۆ کچن یان نا.
هەوەها ڕاگەیانراوە کە فاتمە ئیختیساری به ٩٩ قامچی سزادراوه، لەبەرئەوەی لەگەڵ کەسێکی موخالی فرە رەگەزی خۆی تۆقەیکردوه کە بەبارمتە هاتۆتە دەرەوەی زیندان و دواتر لەئیران ڕایکردوە.
ئاتینا٢٠رۆژلەزیندانی تاکەکەسیدا ڕوبەڕووی زۆرترین ئەشکەنە بۆتەوە.
(ش ب)