پلاتفۆرمی مۆر دەستی بە کەمپینی هاوکاری کرد

10:18

ژنها

ئامەد- پلاتفۆرمی مۆر لە شاری ئامەد دەستی کرد بەکەمپینێک بۆ لێقەوماوانی شەڕو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر گەلی کورد، لە باکوری کوردستان.

هاوڵاتیان لە شاری ئامەد بۆ هاوکاری کردنی لێقەوماوانی ئەنجامی هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک، لەماڵی خۆیان دەستیان کردبوو بە کەمپینێکی هاوکاری کۆکردنەوە لەناو ماڵەکانیادا. دوای ئەوان هەریەک لە شارەوانی و دەزگا مەدەنیەکان ئەمجارە پلاتفۆرمی مۆر کە لە کۆمەڵێک ژنی خۆبەخش پێکدێت، دەستی کرد بە کەمپینی هاوکاری، لە هەمانکاتدا UNÎ وەرزشی ئامەدیش بۆ ناوچەی سور کە ماوەی ١٠٤رۆژە لە ژێر سەختترین گەمارۆدایە، کەمپینێکی هاوکاریان دەست پێکردوە.

لەوبارەیەوە یەکتا گۆنای، لە سەر ناوی پلاتفۆرم رایگەیاند کە ئامانجیان لەم کەمپینە هاوکاری کردنی لێقەوماوانی ئەنجامی شەڕ و گەمارۆ ی دەوڵەتی تورکە کە ماوەی چەندین مانگە ئاگر بەسەر سەری گەلی کورد دەبارێنن هەروها وتیشی: "دەستمان بەو کەمپینە کردوەو هەموو ئەو کەسانەمان بەشدارکردوە کە لەناو پلاتفۆمدا جێدەگرن."

هاوکات وتیشی: "ئێستا لە هەرکاتێک زیاتر پێویستی هاوڵاتیانی سور و شوێنەکانی کە گەمارۆدراون، بە هاوکاری هەیە چونکە بەتەنها ماونەتەوە."

(ش ب)