بەبیانوی هەوڵی سیاسی کچێکی بەهایی دەخرێتە زیندان

10:20

ژنها

تاران- دەوڵەتی ئێران بڕیارێک لە بارەی کچێکی بەهایی ٢٠ ساڵان دەدات و دواتریش دەستگیری دەکات.

دوای دەرچونی لە زانکۆ ڕۆحیەی فاجوکەی تەمەن ٢٠ ساڵان هەرچی هەوڵدادات کە لە شوێنێک دابمەزرێت بەڵام لە هیچ شوێنێک وەرناگیرێت، ڕۆحیەش لە بارەی ئەم مژارە بەدواداچون دەکات و سکاڵا تۆمار دەکات. کاربەدەستانی ئەو وڵاتە هەوڵەکانی ڕۆحیە وەک کارێکی سیاسی بەناو دەکەن و دەستگیری دەکەن و ڕەوانەی زیندانی ئەوینی تارانی دەکەن.

ئایینی به هایی یه کێکه له وئاینانەی که دەوڵەتی ئێران وەک ئاینێکی دژ به ئیسلامی شیعه سەیری دەکات و تائیستا زۆر لە پەیڕەوانی ئەوئایینه لە زیندانەکان دان کە بە بیانووی جیا جیاوە دەستگیر دەکرێن و سزای قورسی هەتاهەتایی و سێدارەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.

(ش ب)