بانگەوازیێک لە سورەوە؛ رەنگە تەنها پێنج خولەکمان مابێت

11:57

ژنها

ئامەد- کۆمه‌ڵکۆژی له‌سور به‌رده‌وامه‌و 40 ته‌رم له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و ژێر داروبه‌رده‌کان ماونه‌ته‌وه، هاوڵاتیەکیش بانگەوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات و دەڵێت ڕەنگە هەر پێنج خولەکمان مابێت.

دڵبه‌ر بوز کورت یه‌کێک له‌و حه‌فت هاوڵاتیه‌ی له‌باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌شاری سوردا گیریان خواردوه‌ وتی:"ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سوپای تورک به‌ شوفل ئیش بکه‌ن، ئێمه‌ له‌ژێر باڵه‌خانه‌ داروخاوه‌که‌دا ده‌مێنینه‌وه‌ و ڕەنگە ته‌نیا پێنج خوله‌ک ده‌رفه‌تی ژیانمان مابێتت.
هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک رایانگه‌یاندبوو ئۆپه‌راسیۆنی سوپا له‌شاری سور کۆتایی پێ هاتووه‌، به‌ڵام تیرۆر و داگیرکاری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ 103هه‌مین رۆژی خۆیدا بێ راوه‌ستان به‌رده‌وامه‌. له‌کاتژمێر هه‌شتی ئه‌مڕۆ له‌شه‌قامه‌کانی"گازی، مارانگوز، ماریس سلێمان، نه‌زیف و وارول و له‌گه‌ڕه‌که‌کانی جودت پاشا و دابان ئۆغلو باڵه‌خانه‌کان وێران ده‌کرێن. له‌باڵه‌خانه‌یه‌کدا که‌ هه‌فت هاوڵاتی که‌ سێیان بریندارن گه‌ماڕو دراون و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپای تورک له‌گه‌ڕه‌که‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کاندا به‌رده‌وامه‌.
دڵبه‌ر بوز کورت، یه‌کێک له‌و هه‌فت که‌سه‌ی له‌باڵه‌خانه‌که‌دا گه‌ماڕودراون له‌رێگه‌ی ‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنه‌وه ڕایگەیاندوە؛ کە ژیانیان لە مەترسیدایە.

بوز کورت رایدەگه‌یەنێت: "رۆژی رابردووشوفڵ بەبەردەوامی وێرانکردنی باڵه‌خانه‌یه‌ک بوو که‌ ئێمه‌ له‌ژوورێکدا گیرمان خواردوه‌ و گه‌ماڕو دراوین، ته‌نیا ئه‌و ژوره‌ی ئێمه‌ی لێ ماوین هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌، ناتوانین له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ ته‌ماشای ده‌ره‌وه‌ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شۆفڵەکان دیسان کار بکەن، ئێمه‌ له‌ژێر باڵه‌خانه‌ وێران بووه‌که‌ ده‌مێنینه‌وه‌، ئێستاکه‌ له‌هه‌ندێ شوێن ته‌رمی 40 هاوڵاتی له‌ژێر دار و به‌ردی باڵه‌خانه‌ روخاوه‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌، ده‌بێت گه‌له‌که‌مان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان سه‌رهه‌ڵدان بکات.
بوز کورت راشیگه‌یاند؛ رۆژی رابردوو هه‌شت که‌س له ‌سور کۆمه‌ڵکۆژ کران و وتیشی؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئیشێکی نه‌که‌ن، ئێمه‌ له‌ژێر وێرانه‌کاندا بمێنینه‌وه‌، ده‌بێت ته‌نیا پێنج خوله‌ک ده‌رفه‌تمان مابێت.

(ش ب)