گهڤهر؛ پێش قهدهغهی هاتوچۆ چوار کەس بریندار بوون
14:41
ژنها
جۆلەمێرگ- له ناوچهی گهڤهری سهر به پاریزگای جۆلەمێرگ شەوی ڕابردوو له كاتژمێر 22:00 بهكاتی قهدهغه هاتوچۆ ڕاگەیاندرا، بەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ چوار هاوڵاتی لە ئەنجامی تۆپبارانەوە بریندار بوون.
پێش ئەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان ڕابگەیەندرێت، سوپای تورکیا ناوچەکەی بە چەکی قورس تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی بریندار بوون، چونکە دوای تۆپبارانەکە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا بریندارەکان لە ناو گەڕەک ماونەتەوە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە تیمار دەکرێن.
ڕاگەیاندرا کە لە ناو ئەو چوار کەسەی لە ئەنجامی تۆپبارانەکە بریندار بوونە، ڕۆژنامەوانیش هەن.
(ش ب)