"یەپەژە ڕێبازی پاراستنی جەوهەریە بۆ ژنان"
07:40
جەرەن کارلیداغ/ژنها
ئەستەنبۆل- جولیانا گۆزەن ڕایگەیاند کە لە بەرامبەر هەموو کۆمەڵکورژیەک پاراستنی جەوهەری سەرەکیترین شێوازی خۆپارستنە و سڵاوی لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە و یەپەسە ژن کرد.
جولیانا گۆزەن یەکێک لە ژنە چالاکانی پەیمانگەی جادوگەران سەبارەت بە گرنگی و پێگەی شەرڤانانی ژن لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان، لە دیدارێکیدا بۆ ئاژانسەکەمان ئەوەی خستە ڕوو کە بۆ ڕێگرتن لە هەموو جۆرە توندوتیژی سەر ژنان، کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک، شێوازی پاراستنی جەوهەری تاکە چارەسەریە ناوبراو وتیشی: "لە دوای دەسەڵاتداری ئاکەپە کوشتن و توندوتیژی سەر ژنان لە تورکیا زیادی کردوە، رۆژانە لە ڕێگەی ڕاگەیاندەکانەوە گوێبیسی هەواڵی کوشتنی ژنان ودەستدرێژی کردنە سەر خوێندکارانی کچ و ژنانی کرێکار دەبین، هەموو دەزگاکانی فەرمی وەک یاسا، میدیا و...هتد بە گوێرەی ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری "ئاکەپە" دەجوڵێنەوە، هیچ میکانیزمێکمان نیە کە بەرگری ڕەوای خۆمانی پێبکەین، دوای کوشتنی ئۆزگەجان رێکخراوەکانی ژنان بۆیان ئاشکرا بوو کە هیچیان پێناکرێت، ئەگەر پاراستنی جەوهەریمان نەبێت."
جولیانا گۆزەن جەختیشی کردەوە کە تێکۆشان و شێوازی شەڕی یەپەژە لە جیهان بۆتە مۆدێلێکی خۆپارستن و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا هەرچەند کاری لە هەموو جیهان کرد، بەتایبەتیش کاری کردۆتە تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد لە باکوری کوردستان، ئەوەی جێی خۆشحاڵیشمانە ژنانی باکور و ڕۆژئاوا لە زۆر ڕووەوە یەکیان گرتوە و پەیوەندی پتەویان دروستکردوە، ئەوەیان پیشان دا کە لەبەرامبەر هێزەکانی ئاکەپە و چەتەکانی داعش پەیمانی یەکگرتنیان داوە، ژنانی کورد لە جیهان بووەنەتە نمونە بۆ هەموومان، بۆیەش ناتونین پاراستنی ڕەوا و یەپەژە و یەپەسە-ژن، وەک دوو شتی جیا پێناسە بکەین ئەوان بریتین بەپراکتیزبووترین شێوازی پاراستنی ڕەوا، بەڕاستی دەتوانم بڵێم؛ یەپەژە ڕێبازی پاراستنی جەوهەریە بۆ ژنان."
جولیانا گۆزەن چالاکی ژنان لە پەیمانگەی جادوگەران، لە کۆتایشدا وتی لە باکوری کوردستان ماوەی زیاتر لە سێ مانگە گەمارۆیەکی سەختی داگیرکەرانە بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتیش ژنانی پێشەنگ دەکرێنە ئامانج، پێیان دەڵێن کاتێک ئێوە ئاوازی ئازادی دەڵێنەوە دەتان کوژین، ئەمە شتێک نیە وا بە ئاسانی قبوڵبکرێت، هەموو خوێندکارانی زانکۆکان بەتایبەتیش خوێندکارانی کچ دەڵێن ژنانی کورد بە خۆڕاگریەوە پارێزگاری لە ئێمەدەکەن، ئێمەش لێرەوە تا سەنگەرەکان سڵاویان لێدەکەین."
(ش ب)